پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه به‌مه‌به‌ستی رێككاری نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجامی دا رای گه‌یاند، كه‌سێكی تر له هه‌ولێر به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست داوه كه ورده‌كارییه‌كه‌ی دواتر ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نێت.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتییانی هه‌ولێر كرد كه به‌ته‌واوی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته له دۆخێكی ته‌ندروستی سه‌ختین بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئه‌وه ده‌بێته نۆیه‌م كه‌س كه به‌هۆی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانی له ده‌ستداوه و كۆی تووشبووانی كۆرۆنایش گه‌یشته 745 كه‌س.
راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌وباره‌یه‌وه:
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی / ٧٠/ ساڵ، دانیشتووی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەست دا.