پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردی سه‌ر به پارتی كرێكاری سۆشیال دیموكراتی سویدی پرۆژه بڕیارێكیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سوید كرد، بۆ دداننان به مافه‌كانی كورد و پشتیوانی دۆزی كورد، میدیاكانی توركیا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی چڕ له دژی سوید كردووه، میدیاكانی سویدیش وه‌ڵامی توركیایان داوه‌ته‌وه و داوایش له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه باڵوێزی ئه‌نكه‌ره له ستۆكهۆڵم ده‌ربكات.
ڕۆژنامه‌ی "
Aftonbladet"ی سویدی راپۆرتێكی وردی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و 17 ڕۆژنامه و دامه‌زراوه‌ی میدیایی توركیای خستووه‌ته ناو لیستێكه‌وه كه له ئه‌نجامی پرۆژه پێشنیازێكی چوار په‌رله‌مانتاری سوید، ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌ت له دژی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی سوید و په‌رله‌مانتاره‌كان به "پشتیوانی تیرۆر، خیانه‌تكردن له سوید" تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و میدیا و دامه‌زراوانه‌ی توركیا سه‌رجه‌میان به‌كرێگیراوی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره و سه‌رۆكی توركیان، به هیچ شێوه‌یه‌ك میدیاكان ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته نه‌كرێن، ته‌واوی بابه‌ته‌كانیان هاوشێوه و هاوبیرۆكه نابێت، جیا له‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی توركیایش به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سوید ناو ده‌بات و باسی له‌وه كردووه، په‌رله‌مانتارانی سوید ڕه‌چه و ڕیشه‌یان بۆ هه‌ر گه‌لێك بگه‌ڕێته‌وه، دواجار هاووڵاتی سویدین و به ویستی خۆیان ده‌توانن پرۆژه بڕیار و یاسا بۆ هه‌ر بوار و بابه‌تێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن.
توركیا هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی دژ گرووپێكی په‌رله‌مانتاری سوید ده‌ست پێكردووه
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانتارانی سوید له‌لایه‌ن 13 په‌رله‌مانتاره‌وه واژووی له‌سه‌ركراوه و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، به‌ڵام میدیاكانی توركیا به ئاراسته‌كردن، ته‌نیا هێرشیان كردووه‌ته چوار له‌و 13 په‌رله‌مانتاره، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێ، كه توركیا زانیاری وردی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی سوید هه‌یه و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات، بۆیه ئه‌مه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داوا له حكوومه‌تی سوید ده‌كات به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره بێهه‌ڵوێست نه‌بێت.
باسی له‌وه‌یش كردووه، كه هێرشی وڵاتێكی بیانی بۆ سه‌ر نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌مان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه، پێویسته ئارامی سوید به‌رانبه‌ر كاره زێده‌ڕۆكانی ئه‌ردۆغان كۆتایی پێ بهێنرێت و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن و باڵوێزی توركیایش له ستۆكهۆلم ڕه‌وانه‌ی ئه‌نكه‌ره بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، جووڵه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به سوید و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو و كه‌مێك پێش سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا وه‌ك فشارێكی سیاسی سنووری به ڕووی په‌نابه‌ران كرده‌وه تا ڕوو له یۆنان بكه‌ن، هاوكات به‌رده‌وامه له هێرش بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی باكوری سووریا و هه‌موو بنه‌مایه‌كی مافی مرۆڤی پشتگوێ خستووه، ئێسته‌یش هاتووه‌ته نێو ورده‌كاری ژیانی سویدییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كانی تری ئه‌وروپا و هه‌ڵمه‌تی میدیایی له دژی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه ده‌ست پێكردووه.
ستۆكهۆلم ئه‌مه به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری خۆی ناو ده‌بات و پێشنیازی ده‌ركردنی باڵوێزی توركیا له سوید ده‌كرێ
له ڕاستیدا له جیهانی ئێسته هێرشی میدیایی له‌لایه‌ن میدیاكانی وڵاتێكی تره‌وه به پلان و به ڕێكخراوه‌یی، هیچ جیاوازی نییه له هێرشی سه‌ربازی، چونكه هه‌ر چۆنێك بێ، ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك دابنێ و گۆڕانكاری له هزریان دروست بكات، ده‌رئه‌نجامی هێرشی چه‌كداریش هه‌مانشێوه‌یه كاتێك لایه‌نێك براوه ده‌بێ، خه‌ڵكی ناوچه دۆڕاوه‌كه ده‌بێ هزر و بڕیار و بیركردنه‌وه‌كانی هێزی سه‌ركه‌وتوو قبووڵ بكه‌ن، ئه‌مه‌ی له میدیایش توركیا ده‌یكه‌ت ده‌یه‌وێ هه‌مان ئامانج له ڕێی هه‌ڵمه‌تی میدیاییه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌گه‌ر ستۆكهۆلم بێده‌نگ بێت، ئه‌وا مانای وایه كه دیموكراسی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه بێده‌نگی له ئاست هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی ته‌واو دیموكراسیدا، مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های نوێنه‌رانی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتداری سویده.
لۆتا ئیلۆنا هێیریانێن نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، كه ده‌بوو ئه‌وروپا و سوید ئه‌وكاته هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان وه‌ربگرن، كه هێرشی كرده سه‌ر كورده‌كان و كۆمه‌ڵكوژی له دژ كردن، یان ئه‌وكاته‌ی په‌نابه‌رانی كرده چه‌كێكی سیاسی، پێویست بوو له ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی گومرگی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بخرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌مووان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، ئێسته‌یش كات دره‌نگ نییه و ده‌بێ حكوومه‌تی سوید جانتا به باڵوێزی ئه‌نكه‌ره له سوید بپێچێته‌وه و به فڕۆكه‌یه‌ك بیگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌ستوه‌ردانه له دیموكراسی سوید و ناوخۆی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا له داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی زۆر مه‌ترسیدارتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه زۆره‌ی له سوید له دژی توركیا ده‌ستی پێكردووه له كاتێكدایه له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی بارش چاكانی گه‌نجه كورده‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره‌یش كه له‌سه‌ر گوێگرتن له سترانی كوردی له‌لایه‌ن نه‌ژادپه‌رستانه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و كۆتایی به ژیانی هێنرا، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ دژ به توركیا ده‌ستی پێكردووه.