دادگایەكی ئەمەریكا سزای بەسەر ئێران و سووریادا سەپاند

:: AM:10:19:03/06/2020 ‌
دادگایەكی فیدراڵی لە واشنتن هەردوو حكوومەتی ئێران و سووریای لەسەر ئەو هێرشانەی گرووپە فەلەستینییەكان ئەنجامی دەدەن، بە سزای مادی مەحكووم كرد و پێویستە ئەو دو وڵاتە بنەماڵەی قوربانیان قەرەبوو بكەنەوە.

رێنداڵف ماوس دادوەری دادگای فیدراڵی واشنتن پێی وایە، هۆكاری مردنی بەشێك لە هاووڵاتییانی ئەمەریكا لە ئیسرائیل، ئێران و سووریان، بۆیەش هەر دوو وڵاتی سزا دا.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، دادگاكە لە ئاكامی حەوت هێرشی فەلەستینییەكان بۆ سەر ئیسرائیل، ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەمەریكی كوژراون و لەبەرئەوەی ئێران و سووریا لە پشتی گرووپە توندڕەوەكانی حەماس و جیهادی ئیسلامین، دەبێ بەرپرسیارێتی قبووڵ بكەن. 

لە دۆسیەكەی دادگا 57 كەس سكاڵایان تۆمار كردووە و 44 كەسیان هاووڵاتیی ئەمەریكی یان ئیسرائیلین، لە نێوان ساڵانی 2008 تا 2016 لە دژی ئێران و سووریا سكاڵایان تۆمار كردووە.

یەكێك لەو سكاڵاكەرانە بنەماڵەی سەربازێكی ئەمەریكین كە لە ساڵی 2016 دوای ئەوەی وازی لە سوپا هێنا ویستی لە ئیسرائیل درێژە بە خوێندن بدا، بەڵام دوو هاووڵاتیی فەلەستینی بە چەقۆ كوشتیان.
ئێران لە رابردوودا بە سەدان ملیۆن دۆلار سزا دراوە دەبێتەوە.

لە دادگاكە هاوشێوەی دەیان دادگای تر هیچ نوێنەرێكی ئێران و سووریا ئامادە نەبوون. پێویستە بگوترێ ئێران لە رابردوودا بە سەدان ملیۆن دۆلار سزا دراوە و ئەو بڕە پارەیەش لە سامانی ئەو وڵاتە لە بانكەكانی ئەمەریكا كەم دەكرێتەوە و بە بنەماڵەی قوربانیان دەدرێت.



وشە - سلێمان تاشان