له هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردوو 13 حاڵه‌تی تری كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا كه له هه‌ولێر حه‌وت حاڵه‌ت و له دهۆك شه‌ش حاڵه‌تن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شه‌ش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری دھۆك ده‌ستنیشان كران.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كان، دوو ن ته‌مه‌ن 35 و 34 ساڵ و چوار منداڵ ته‌مه‌ن 13 و نۆ و هه‌شت و سێ و پێنج ساڵ، ھه‌موویان به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشوون و هه‌موویان دانیشتووی شاری دهۆكن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوونی حه‌وت حاڵه‌تی تری كۆرۆنای له هه‌ولێر راگه‌یاند كه سێ پیاو و سێ ژن و منداڵێكن.