كۆمپانیای نیسان ڕای گه‌یاند كه له سه‌رانسه‌ری دنیادا به‌ڕێژه‌ی له %25 داشكانی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كردووه و له‌مرۆوه هه‌موو بریكاره‌كانی ده‌بێ بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و داشكاندن بۆ هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك و چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌ن له كۆمپانیاكانمان.
شاره‌زایانی میكانیكی له ماڵپه‌ڕیی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه نیسان بڕیاریی داوه له‌وه‌ی كه %25 داشكاندن بكات هه‌م بۆ به‌رهه‌مه‌كانی و هه‌میش بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له كۆمپانیاكه كڕاون و كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست بووه.
خه‌رجی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به كۆمه‌ڵ كێشه‌یان بۆ دروستبووه له ماوه‌ی 11 ساڵدا ده‌گاته نزیكه‌ی 2.8 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ته‌نیا خه‌رجی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به كۆمه‌ڵ كێشه‌یان بۆ دروستبووه له ماوه‌ی 11 ساڵدا ده‌گاته نزیكه‌ی 2.8 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یش بڕیارماندا له %25 داشكاندن بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاككردنه‌وه‌كانیش نرخی كه‌متریان تێبچێت.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیایه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.