هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ڕووسیا هۆشداری توندیان داوه‌ته به‌غدا، به‌وه‌ی چیتر فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌كارنه‌هێنێت و به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س بێ، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ جیهان، مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به ڕێككه‌وتنه‌كه دواجار ئه‌م لێكگه‌یشتنه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت شكست بێنێت و جارێكی تر نرخی نه‌وت تووشی هه‌ره‌سێكی گه‌وره بێت.
ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه گفتوگۆكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێسته‌یش به‌شێك له وڵاتان پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌بوون كه هه‌مووان واژوویان له‌سه‌ر كردووه، هه‌ندێكیان به بیانووی جیا جیاوه خۆیان له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه دزیوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌بوو له مانگی ئایار/مایۆ و حوزه‌یران/یۆنیۆ بڕی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته بڕی كه‌مكردنه‌وه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه تا ئێسته به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ده‌بوو له هه‌نارده‌ی خۆی كه‌می بكاته‌وه، سه‌رجه‌می كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌مه‌یش بیانووی ته‌كنیكی و خراپی دۆخی ئابووری به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ڕیاز و مۆسكۆ هۆشداری توندیان به به‌غدا داوه، كه چیتر قبووڵ ناكه‌ن، فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌كاربهێنرێ و هه‌نارده‌ی نه‌وتیشی وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێ سه‌رجه‌م وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، له مانگی پێنج و شه‌شی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه كه‌م بكه‌نه‌وه، له مانگی تهمووز/یۆلیۆوهیش ئه‌و بڕه بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كرێته‌وه، تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، له كۆتایی ئه‌مساڵیشه‌وه هه‌مووان بڕی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له كۆی گشتی هه‌نارده‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
عێراق تا ئێسته پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه و ئه‌سته‌میشه بتوانێ پابه‌ند بێت
پێشتر هه‌ریه‌ك له نه‌یجیریا و ئه‌نگۆلا و كازاخستان به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوون و له‌لایه‌ن مۆسكۆ و ڕیازه‌وه هۆشداریان پێ درا و ئێسته خه‌ریكه به ته‌واوی پابه‌ندی ئه‌و بڕه ده‌بن كه پێویسته له‌سه‌ریان كه‌می بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا عێراقه كه تا ئێسته به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌سه‌ریه‌تی له هه‌نارده‌كردنی كه‌می نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌غدا كێشه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش كردووه‌ته بیانووێك و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستن كه تا له‌گه‌ڵ كوردستان ڕێك ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئه‌وكات به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، به‌ڵام سعوودیه هیچ بیانووێكی قبووڵ نه‌كردووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به توندترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی ناو ڕێككه‌وتنه‌كه بكرێت، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی عێراق خه‌ریكه كێشه له نێوان وڵاتانی ئۆپێك پله‌س دروست ده‌بێ و مه‌ترسی هه‌یه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یش هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو تووشی شكست بێت و دووباره كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی جیهان گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه بكات و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت زۆرترین زیانیان به‌ر بكه‌وێت.
سعوودیه و ڕووسیا فشاری توندیان له‌سه‌ر به‌غدا دروست كردووه
بلومبێرگ نووسیویه‌تی، كارێكی زۆر قورسه عێراق پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، چونكه له ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی ئابووریدایه و له مانگی ڕابردوو ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی بۆی دیارییكراوه له هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه‌ته‌وه كه كۆی گشتی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌بێ بگاته 1.3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
وڵاته‌كه كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه به ته‌واوی بووه‌ته وێرانه و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدایه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وتیش ده‌به‌ستێت، بودجه‌ی وڵاته‌كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه زۆره له هه‌نارده‌ی نه‌وت تووشی گه‌وره‌ترین گرفت ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده له ڕۆژانی ڕابردوو عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به وه‌كاله‌ت دووپاتی كرده‌وه كه به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به كاته تا له ڕووی ته‌كنیكیه‌وه ئاماده‌كاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بكات، داوایشی له وڵاتان كرد كه هه‌ماهه‌نگ بن و له دۆخی عێراق تێ بگه‌ن، چونكه به دۆخێكی زۆر سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌بین، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌و بیانووانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ هیچ كه‌موكورتییه‌ك ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێ و هیچ بیانووێك قبووڵ ناكه‌ن و ئاماده‌یش نین سازش و نه‌رمی بۆ هیچ لایه‌ك بكه‌ن.
پاش ڕێككه‌وتنی نوێی ئۆپێك پله‌س نرخی نه‌وت له 15 دۆلاره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێسته گه‌یشتووه‌ته‌وه نزیكه‌ی 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه درێژه بكێشێ و هه‌موو وڵاتان پێوه‌ی پابه‌ند بن، نرخی نه‌وت زیاتر ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.