ئه‌مشه‌و له كۆیه گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زای ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" به‌شێك له‌وانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كه‌دا به‌شداربوون ئاسایش و كادری مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو خۆپێشاندانه‌كه‌ی كۆیه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چه‌ند كه‌سێك گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ی چوونه‌ته گردبوونه‌وه‌كه و فراوانیان كردووه له مه‌ڵبه‌ندی كۆیه كار ده‌كه‌ن و به‌شێكیان ئاسایشی یهكێتیين.
لایه‌نگرانی یه‌كێتی له كۆیه له دوێنوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌مشه‌و خۆپێشادان بكه‌ن
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته هێزه ته‌ناهییه‌كان بڵاوه‌یان به خۆپێشاندان كردووه ئه‌وه‌یش وه‌ك سیناریۆیه‌ك كه خه‌ڵكی كۆیه ناڕازین، به‌ڵام هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕێگریان لێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كه لایه‌نگرانی یه‌كێتی له كۆیه له دوێنێوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌مشه‌و خۆپێشادان بكه‌ن و ته‌نیا كه‌ناڵێكیش بانگێشت كرابوو.
دلاوه‌ر نووری خه‌ڵكی كۆیه‌یه و بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی كراوه جگه له‌وه‌ی ئاراسته كرا‌و بووه هاوكات له په‌یجه‌كانی یه‌كێتی و كۆیه‌یش بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه پێشتر.
كۆیه 55 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێره‌وه دووره، له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یه‌كێتی ئیداره‌ی دارایی ده‌كات.