ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

:: AM:08:36:06/06/2020 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی  ئەنجوومەنی وەزیران بەهیچ شێوەیەك باس لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، لە ڕاگەیەنرداوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، هەندێك كەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەكەن، گوایە لە كۆبونەوەی سێی ئەم مانگە بابەتێكی كۆبوونەوەكە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، ئەمە چەواشەكاریەو دورە لە راستیەوە.

لە كارنامەی كۆبوونەوەكە بابەتی كەمكردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە
وەزارەتی  دارایی و ئابوری لە ڕاگەیەندراوەكە ڕوونی كردووەتەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە لە كارنامەی كۆبوونەوەكە بابەتی كەمكردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە.


ئەو ڕوونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە كاتێكە ماوەی دوو ڕۆژە چەند دەزگایەكی میدیای سلێمانی شەڕی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییان دەكەن و هەواڵی نا ڕاست بڵاو دەكەنەوە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 20524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌