لەسەر گرنگی و كاریگەرییەكانی دەمامك، رێكخراوی تەندروستی جیهانیی نوێترین رێنوێنیی خۆی بڵاو دەكاتەوە و داوا لە وڵاتان دەكات رەچاوی ئەو رێنوێنییانە بكەن.
رێكخراوەكە گۆڕانكاریی بەسەر رێنوێنییەكانی خۆیدا دەهێنێت و دەڵێت، هەموو كەسێك لە شوێنی گشتی دەبێت دەمامك ببەستێت.
رێكخراوەكە باس لە كاریگەرییەكانی دەمامك دەكات و دەڵێت، بەرگرییەكی زۆر باشە بۆ مرۆڤ تا بتوانێ بەرانبەر ئەو وردیلە ئاوانەی لە هەواوە دەگوازرێنەوە، راستەوخۆ بۆ لووت و قوڕگی مرۆڤ نەگوازرێنەوە و لە نەخۆشیی بەدوور بن.
دكتۆر ماریا وان كركوف پسپۆڕ لە رێكخراوەكە دەڵێت، مەرج نییە هاووڵاتییان سوود لە دەمامكی پزیشكی وەربگرن، بەڵكو دەكرێ سوود لە قوماش وەربگیرێت بۆ داپۆشینی دەم و لووت و پێویستە كەسە تەندروستەكانیش دەمامك بەكار بهێنن.
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە، هەروەها داوا كراوە ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون و ئەوانەش كە چاودێری نەخۆشەكان دەكەن، دەمامكی پزیشكی ببەستن بۆ ئەوەی ژینگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە پارێزراو بێت.
رێكخراوەكە سەرجەم حكوومەتەكانی دنیای هان داوە لە بڵاوكردنەوەی رێنوێنییە تەندروستییەكان، هەوڵی زیاتر بەگەڕ بخەن و خەڵك هۆشیار بكەنەوە كە باشترین رێیە بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا.
هاوكات داوای لە هاووڵاتییانی تەمەن سەرووی 60 ساڵ كردووە سوود لە دەمامكی پزیشكی وەربگرن بۆ خۆپاراستن.
بەپێی ئاماریWORDOMETERS ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 862 هەزار كەس كە لەو ژمارەیە سەرووی 398 هەزار كەس مردوون.