تەرمی ژنێکی 17 ساڵ دۆزرایەوە

:: AM:11:22:06/06/2020 ‌
بەرپرسێكی پۆلیس ڕای دەگەیەنێت، تەرمی ژنێك گەیەنرایە نەخۆشخانە لە راپەڕین، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت بە خۆکووژیی مردووە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەعات 10ـی بەیانی تەرمی ژنێك بە ناوی "بـ . م . و" لەدایكبووی ساڵی 2003  پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی گوندی دوبێ سەر بە شارەدێ هەڵشۆ شارۆكەی قەڵادزێ، گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی.

دەركەوت بە چەكی جۆری کڵاسنیکۆڤ خۆی كوشتووە
گوتەبێژی پۆلیس گوتی، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت بە چەكی جۆری کڵاسنیکۆڤ خۆی كوشتووە.

باسی لەوەش كرد، دوای توێكاری بۆ لاشەی ئەو ژنە، دەركەوت شوێنەواری یەك فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

ڕووداوی كوشتن لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و چەندان حاڵەتی كوشتن و خۆ كوشتن تۆمار كراون.



وشە - رامیار جەواد