نادیه جوندی ئه‌كته‌رى به ئه‌زموونى میسر، هۆكارى ناته‌بایى خۆى له‌گه‌ڵ نه‌بیله عوبێد ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ریه‌كه‌مان شێواز و هه‌وادارى خۆمان هه‌یه و هیچ ركابه‌رییه‌كیش له نێوانمان نییه، ته‌نیا له راگه‌یاندن نه‌بێت.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ دیمانه‌یه‌كى نادیه جوندى ئه‌كته‌رى به ئه‌زموونى میسرى بڵاو كردووه‌ته‌وه تێیدا باس له دوایین كارى ده‌كات كه به ناوى "سكر زیاده" له مانگى ره‌مه‌زان په‌خش كرا.
نادیه جوندى: ركابه‌ره‌ییه‌كه ته‌نیا له راگه‌یاندنه
نادیه جوندى له‌باره‌ی ده‌نگۆى ركابه‌رى له‌گه‌ڵ نه‌بیله عوبێد باس له‌وه ده‌كات، هه‌ریه‌كه‌یان شێواز و هه‌وادارى خۆى هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كیش له نێوانیان نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له راگه‌یاندن باس له ركابه‌رییان ده‌كرێت.
نادیه جوندى و نه‌بیله عوبێد به دوو ئه‌كته‌رى ژن داده‌نرێت كه به شێوازى ورووژاندن ناسراون له سینه‌ماى میسریدا، به‌ڵام ئێسته به ته‌مه‌نن و ئه‌م رۆڵانه نابینن.
وائیل ئیحسانى ده‌رهێنه‌ر توانى هه‌ر چوار ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگ هاله فاخیر و سه‌میحه ئه‌یووب و نه‌بیله عوبێد و نادیه جوندى به یه‌كه‌وه له كارێكى درامادا كۆ بكاته‌وه.