عه‌بدولناسر قه‌رداش سه‌ركرده‌ى تیرۆریستى داعش ئاشكراى ده‌كات، شوێنه‌وار و نه‌وت دوو سه‌رچاوه‌ى گرنگى داهاتى داعش بووه.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى حوزه‌یران باس له‌و دیمانه رۆژنامه‌وانییه‌ى قه‌رداش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى میرۆرى به‌ریتانی كردوویه‌تى.
ته‌نیا له ساڵى 2015 داهاتى داعش له نه‌وت 200 ملیۆن دۆلار بووه
قه‌رداش له دیمانه‌كه‌دا سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوى تیرۆریستى داعشى ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى داهاته‌كه له قاچاخى نه‌وت و شوێنه‌وار به ده‌ست هاتووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى تیرۆریسته‌كه ئاشكراى كردووه، ته‌نیا له ساڵى 2015 واته ساڵێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى داعش له سووریا و عێراق، داهاتى نه‌وت 200 ملیۆن دۆلار بووه و دواتریش ئه‌و داهاته بۆ نزیكه‌ى نیو ملیار دۆلار زیادى كردووه.
گوتوویه‌تى زۆر له شوێنه‌واره‌كانی سووریایش له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه دزراون و ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا كراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ بفرۆشرێن.
قه‌رداش یه‌كێك بوو له كاندیدانى شوێنگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تیرۆریست، مانگى رابردوو له لایه‌ن هه‌واڵگریی عێراقه‌وه گرتنى راگه‌یه‌نراوه، قسه‌كانى قه‌رداش له‌باره‌ى داهاتى داعش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گرنگى خۆى ده‌بێت، چونكه وڵاتانى رۆژئاوا چه‌ند ساڵێكه كار بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى دارایى تیرۆر ده‌كه‌ن.