ڕۆشنا تەقیزادە: ئەگەر پێویست بكات جلی زۆر ڕووت لەبەر دەكەم

:: PM:01:13:06/06/2020 ‌
ڕۆشنا تەقیزادە /25 ساڵ/ خەڵكی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكە لە هەولێر دەژیت، وەك ئەكتەر لە بواری ڕێكلام و كاری فۆتۆمۆدێل دەكات و دەڵێت، ئەگەر پێویست بكات جلی زۆر رووت لەبەر دەكات.

ئەو بۆ "وشە" گوتی، "ئامانجی من لە كارەكەم ئەوەیە بتوانم لەم ڕێیەوە بزنس بكەم. لە هەمان كاتدا خاوەن پەیجێكی باش بم، بۆ ئەوەی لە ڕێی ئۆنلاینەوە كار بكەم."
ئەگەر مرۆڤ هەیبێت و یارمەتیی هەژاران نەدات، مرۆڤ نییە.

بە بڕوای ئەو ئەكتەرە، ئێستە سەردەمی بازاڕكردنە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە، بۆیە ئەگەر خاوەنی ئیش و بزنسی خۆی بێت، لە داهاتوودا ئەوەندەی لە دەستی بێت دەتوانێ یارمەتی هەژارەكا‌ن بدات، چونكە ئەگەر مرۆڤ هەیبێت و یارمەتیی هەژاران نەدات، مرۆڤ نییە.

وەك زیاتر خستیەڕوو، بەگوێرەی تواناكانی لە یارمەتیدانی هەژاران بەردەوامە. ئەو لە ساڵی 2016دا دەستی بە كاری مۆدێل و ڕێكلام كردووە و هەرچەندە كارەكەی لە ناو كۆمەڵگەی كوردیدا تا ئێستە نەبووەتە پیشەیەكی ئاسایی و زۆرجار بە چاوێكی تر سەیر دەكرێ.

رۆشنا تەقیزادە هەرچەندە هەموو كات هەوڵ دەدات جلی زۆر ڕووت لەبەر نەكات بۆ ئەوەی قسەی لەسەر نەكرێت، بەڵام دەڵێ ئەگەر پێویست بكات لەبەری دەكات.

لەبارەی كاری نواندن و بەشداریكردنی لە فیلم و دراماكان، ڕۆشنا ئاشكرای كرد ئەگەر بواری بۆ بڕەخسێت و پڕۆژەیەكی گەورەی سینەمایی یاخۆ درامایی بێتە بەردەمی، وەك ئەكتەر بەشداری تێدا دەكات و ڕەتی ناكاتەوە. چونكە وەك خۆی ئاماژەی دا  تەنیا یەك شت دەزانێت، ئەویش ئەوەیە كە ڕێیەكی زۆر دوور و درێژی لە پێشدایە و جار بەجار لەو ڕێیەدا بەردی گەورەشی دێتە پێش، بەڵام هەمیشە حەزی لە سەركەوتن و كاری سەختە، بۆیە هەرگیز كۆڵ نادات و بەرەوپێشەوە هەنگاو دەنێت. ئاواتیشی ئەوەیە كە بە سەركەوتنەكانی لای خەڵك خۆشەویست بێت.
وشە/ محەمەد جەمال



وشە - سلێمان تاشان