وەزارەتی تەندروستی 86 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە كۆرۆنا راگەیاند

:: PM:10:31:07/06/2020 ‌

تا ئێستە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەگەری تووشبوونی هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوێترین راگەندراوەكانیدا 86 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە كۆرۆنا راگەیاند. 
ئاماری تووشبوون روو لە هەڵكشانە
وەك لە راگەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەم هاتووە، لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، 71 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كران، 38 پیاو و 23 ئافرەت و چوار منداڵ و چوار كوڕی گەنج و دوو كچی گەنج، 31 تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و 40 تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەیە.

زیاتر هاتووە، یەك تووشبوو دانیشتووی شارەدێی پیرەمەگرونە و 24 تووشبوو دانیشتووی شارۆكەی پێنچوێنن و یەك تووشبوو دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە، تووشبوویەك دانیشتووی شارۆكەی سەید سادقە و دوو تووشبوو دانیشتووی دهۆكن و تووشبووێك دانیشتووی عەربەتە و تووشبووێك دانیشتووی شارەزوورە 40 تووشبوویش دانیشتووی ناو سلێمانین.

لە راگەیەندراوێكی تردا هاتووە، لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، 15 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشان كران، هەشت ئافرەت و دوو پیاو و سێ منداڵ و كوڕ و كچێكی گەنج، حەوت بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە كەرەنتین بوو، حەوت تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەیە، دانیشتووی گەڕەكەكانی رۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و رزگاری و كرێكاران و شەهیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و شارەدێی بنەسڵاوە و شارەدێی رزگارین لە هەولێر.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل