زۆرینه‌ی دایكان پێیان وایه كاتێك منداڵه‌كانیان هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ناچاری لێبوردنی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بڵێن "ببووره"، گوایه ئه‌مه‌یش په‌روه‌رده‌یه‌كی دروسته و منداڵ فێری داوای لێبوردن بۆ هه‌ڵه‌كانی ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چۆن هه‌ڵه‌كه‌ی كردووه و چۆن داوای لێبوردن بكات. توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ منداڵ ده‌بێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام"ی میسری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌روونیی نوێ كه پێگه‌ی "برایت ساید"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تایبه‌ته به توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی و خێزانی، داوا له دایكان كراوه واز له‌وه بهێنن كه منداڵ كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، دوای لێبوردن بكات بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردووه و چۆن داوای لێبوردن بكات، ئه‌گه‌ر منداڵ ئه‌وه نه‌زانێ، ئیتر فێر ده‌بێ به ئاسانی داوای لێبوردن بكات، دوای ماویه‌كی كه‌میش هه‌مان هه‌ڵه دووباره و سێباره بكاته‌وه، چونكه پێی وا ده‌بێ به داوای لێبوردن، رزگاری ده‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، دایك ده‌بێ منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكات و له‌كاتێ هه‌ڵه‌كردندا ئه‌وه‌ی پێویسته فێری ببێ، ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌كاته‌وه، واتا داوای لێبوردن بۆ ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كه هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌كاته‌وه.
نموونه به‌وه هێنراوه‌ته‌وه كاتێك منداڵێك له براكه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی داوه، یان ئامێرێكی یاریی لێ شكاندووه، ناكرێ ته‌نیا به داوای لێبوردن وازی لێ بهێنرێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه كه كردوویه‌تی، دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. بۆ نموونه كاتێك له براكه‌ی داوه، پێویسته نامه‌یه‌كی بۆ بنووسێت و به‌ڵێنی پێ بدات كه جارێكی تر لێی ناداته‌وه، یان كاتێ ئامێره یارییه‌كه‌ی لێ شكاندووه، ده‌بێ ئامێرێكی تری به دیاری بۆ بێنێت و به‌ڵێن بدات كه هه‌مان هه‌ڵه دووباره ناكاته‌وه. به‌وه‌ش لێبوردنه‌كه‌ی لێ قبووڵ ده‌كرێت.
واته باشترین په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه جۆری هه‌ڵه‌ی منداڵ بۆی شی بكرێته‌وه و وای لێ بكرێت هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌كاته‌وه، یان ده‌بێ منداڵ كه هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، ده‌بێ قه‌ره‌بووی هه‌ڵه بكاته‌وه. بۆ نموونه له به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌یه‌ك له جیاتی داوای لێبوردن، باشتره منداڵه‌كه بڵێ "چیت بۆ بكه‌م تا هه‌ڵه‌كه‌م چاك بكه‌مه‌وه".