كۆمه‌ڵێك پێشنیازى ئابوورى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده كراوه، ئه‌وه‌ى جێى تێبینى بێت هیچ یه‌كێك له پێشنیازه‌كان ناتوانێ مووچه‌ى دوو مانگى داهاتوو دابین بكات، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر وابێت ئابوورى عێراق ده‌كه‌وێ.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى و عه‌ره‌بى پێشنیازه‌كانى گۆڕانكاریى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سڵ له جێبه‌جێكردنى ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له كاردانه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه به‌دوور بگرێت.
ماڵپه‌ڕى میدیل ئیستى عه‌ره‌بى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده كراوه، وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ى به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت به‌رۆكى عێراقى گرتووه.
دابینكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران و ته‌مووز بۆ كازمى سه‌خت ده‌بێت
ماڵپه‌ڕه‌كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه ره‌شنووسى پێشنیازه‌كانى ده‌ست كه‌وتووه، له ژێر رۆشنایى ره‌شنووسه‌كه راپۆرته‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕى
مه‌داى عێراقیش هه‌مان راپۆرتى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، ئه‌و پێشنیازانه‌ى به كازمى دراون، هه‌ر هه‌مان پێشنیازن كه پێشتر به عادل عه‌بدولمه‌هدى دراون، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌ژێر رۆشنایى بارودۆخى نوێ هه‌ندێك گۆڕانكاریى تێدا كراوه.
فه‌یسه‌ڵ عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان، زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كانى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، گۆڕانكارییه‌كان ئاماده كراون و به سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌درێن.
میدیل ئیست باسى له كۆمه‌ڵێك پێشنیاز كردووه گوایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق له ره‌شنووسه‌كه هاتووه، ئه‌وانه‌یش بریتین له:
یه‌كه‌م: وه‌ستاندنى ئه‌و خه‌رجییانه‌ى حكوومه‌ت كه پێویست نین
دووه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى ئه‌و شتانه‌ى كه پێویستن.
سێیه‌م: دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر پێداچوونه‌وه بۆ گرێبه‌سته‌كان بكرێت.
چواره‌م: سه‌پاندنى باجى زیاتر به‌سه‌ر چه‌ند كه‌رتێك.
پێنجه‌م: وه‌ستاندنى دامه‌زراندن.
شه‌شه‌م: وه‌ستاندنى به‌خششى دارایى و سه‌ره‌مووچه.
حه‌وته‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله‌باڵاكان و خه‌رجى به‌رپرسان به سه‌رۆك كۆماریشه‌وه
هه‌شته‌م: ده‌ستكاری مووچه‌ى خانه‌نیشنى به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى دوو مووچه وه‌رده‌گرن.
كێشه‌ى له مووچه‌ى دوو مانگى داهاتووه
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دادا هاتووه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مانگى حوزه‌یران و ته‌مووزه، چونكه حكوومه‌ت بۆ دابینكردنى مووچه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێویستى به 10 ملیار دۆلاره، كه‌چى داهاتى دوو مانگى رابردووى نه‌وتى عێراق ته‌نیا سێ ملیار و 490 ملیۆن دۆلار بووه. به‌مه‌یش ناتوانێ كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و پێشنیازانه‌ى سه‌ره‌وه‌یش كه به "پێشنیازى په‌له" وه‌سف كراون، ناتوانن به خێرایى فریاى فه‌رمانبه‌ران بكه‌ون.
پێشنازه‌كان ناتوانن به په‌له ته‌نگژه‌ى دارایى چاره‌سه‌ر بكه‌ن
كازمى ده‌یه‌وێ خۆى له كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵك به دوور بگرێت
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تا ئێسته كازمى بڕیارى له‌سه‌ر پێشنیازه‌كان نه‌داوه، هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێ خۆى له كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌دوور بگرێت. چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌سندكردنى ئه‌و جۆره پێشنیازانه كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى به‌دواوه بێت. هه‌ر ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات له گۆڕانكارییه‌كان فه‌رمانبه‌ران و چینى هه‌ژار له مووچه‌خۆران ده‌بنه قوربانى.
فه‌یسه‌ڵ عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان باسى له‌وه كردووه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌م دوو مانگه زۆر قوڕس ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت عێراق سیاسه‌تى ئابوورى بگۆڕێت، ئه‌گه‌رنا زوو یان دره‌نگ ئابوورى عێراق ده‌ڕووخێت.
دوێنێ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كرد، بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2020 نزیكه‌ى 100 تریلیۆن دینار بێت، ئه‌مه‌یش ته‌نیا بۆ ئه‌و شه‌ش مانگه‌ى داهاتوو ده‌بێت. نرخى نه‌وتیش له بودجه به 30 -35 دۆلار دیار بكرێت.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕدا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، عێراق تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى قووڵ بووه به‌شێوه‌یه‌ك به ئه‌سته‌م ده‌توانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تى نوێى عێراق ته‌نیا مانگێكى ته‌مه‌نه، بۆیه شاره‌زایانى ئابوورى دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له دوو مانگى داهاتوو به گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌م حكوومه‌ته نوێیه ده‌زانن.