ئوسترالیا لە دروستكردنی پێكوتەی كۆرۆنا سەركەوتنی راگەیاند

:: PM:02:34:08/06/2020 ‌
حكوومەتی ئوسترالیا بڵاوی كردەوە، دەرەنجامە سەرەتاییەكانیان لە تاقیكردنەوەی جۆرە پێكوتەیەك دژی كۆرۆنا، سەركەوتوو بووە و زانایانی ئوسترالیا گوتوویانە لە ماوەی شەش هەفتەدا بەرهەمیان هێناوە.

بەگوتەی زانایان ئەم پێكوتەیە دەتوانێ كاریگەرییەكانی كۆرۆنا پووچەڵ بكاتەوە، لە سەرەتای مانگی تەمووزیشەوە لەسەر مرۆڤ تاقی دەكرێتەوە.
ئەو پێكوتەیەی ئوسترالیا بەرهەمی هێناوە، یارمەتی بەرگریی لەش دەدات بۆ ئەوەی بەرانبەر كۆرۆنا زۆر خۆڕاگر بێت 

بەگوێرەی مێهرنیوز ئەو پێكوتەیەی ئوسترالیا بەرهەمی هێناوە، یارمەتی بەرگریی لەش دەدات بۆ ئەوەی بەرانبەر كۆرۆنا زۆر خۆڕاگر بێت و نەتوانێت كاریگەریی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ بهێنێتە كایەوە.

پێویستە بگوترێ جگە لە ئوسترالیا، چەندان وڵاتی تر بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنایان راگەیاندووە، بەڵام هێشتا هیچ كامێكیان نەیانتوانیوە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانیی پێكوتەكە پەسند بكەن.

هەفتەی رابردوو رێكخراوی تەندروستی جیهانیی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، لانی كەم تا دوای مانگی 11 هیچ پێكوتەیەك بەرهەم نایەت و پێشبینی دەكرێ دەرمانەكە پێش پێكوتەی كۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت.

كۆرۆنا سەرووی 400 هەزار مرۆڤی كوشتووە و هێشتا وڵاتان بەدەستی ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن.



وشە - سلێمان تاشان