حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ شاندی باڵای دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و دوا قۆناغی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن خرانه به‌رباس.
ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كار و ر‌اپۆرتی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم خرانه به‌رباس بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان.
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتی كرده‌وه كه ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان.
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆتاییه‌كانی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای ئایاری 2020، دوو جار سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، له‌و سه‌ردانانه‌ش زنجیره‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای گفتوگۆی عێراق ئه‌نجام دران.