ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە عێراق دادەبەزێت

:: PM:04:28:09/06/2020 ‌

لەوكاتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا لە ئاستێكی بەرزدایە و تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی حەوت ملیۆن و 230 هەزار حاڵەت و مردنیش لە 410 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی نزمتری لە رۆژانی دوایی راگەیاند بە تۆماركردنی 787 حاڵەتی نوێی تووشبوون.
قەدەغەی توندی هاتوچۆ كاریگەری دەبێت
بەپێی نوێترین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە عێراق 10711 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و تیایاندا 787 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە كە 258ی لە بەغدایە و 93 لە سلێمانی و 86 لە نەجەف و 62 لە بەسڕە و 52 لە بابل و 44 لە هەولێر و 34 لە دیوانییە و 32 لە زیقاڕ و 26 لە دیالە و 25 لە كەربەلا و 23 لە میسان و 15 لە سەڵاحەدین و 13 لە واست و 12 لە ئەنبار و حەوت لە كەركووك و سێ لە موسەنا و یەكێك لە دهۆك.

زیاتر هاتووە، هەر لەو ماوەیە 259 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە 49ی لە سلێمانی و 10 لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و سێ لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 22 حاڵەتی مردن كە دووی لە سلێمانی بووە، بەوەیش كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 14268 حاڵەت و چاكبوونەوەیش گەیشتووەتە 5831 حاڵەت و مردنیش 392 حاڵەتە.    




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل