گه‌رمیان یه‌كێكه له‌و ناوچانه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری تووشبووانی كۆرۆنای تێدایه، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 33 حاڵه‌ت له‌و سنووره راگه‌یه‌نران جگه له‌وه‌ی به‌رپرسێكی ئیداری تووشبووه كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییان هه‌بووه.
هه‌ردی سه‌ركه‌وت، گوته‌بێژی قایمقامییه‌تی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندن و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا به بڕیاری قایمقامی كه‌لار ته‌واوی هۆڵه‌كانی پرسه و ئاهه‌نگ گێران داخران.
بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان له په‌تای كۆرۆنا داوا ده‌كه‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان بپارێزن
لای خۆیه‌وه هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌ركه‌وتنم به‌كه‌سێكی تووشبوو به په‌تای كۆرۆنا كه ئه‌ویش به‌ركه‌وته‌ی پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژاربووه له كه‌لار " ئێسته تووشبووی كۆرۆنام".
روونیشی كرده‌وه كه بۆ پاراستنی گیانی هاوولاَتییان له په‌تای كۆرۆنا داوا ده‌كه‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان بپارێزن و رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 33 كه‌س له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان تووشی كۆرۆنا بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی