چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای ناردنی هه‌شت ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه بۆ بانكی ناوه‌ندی توركی (زراعه‌ت بانك) نرخی لیره‌ی توركی له 715 لیره‌وه بگاته 600 لیره، به‌ڵام جارێكی تر نرخه‌كه‌ی داته‌پی.
گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته جارێكی تر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره به‌رز بووه‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به 680 لیره‌ی توركی له بۆرسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كه‌ین داخستنی بازاڕیش به‌رانبه‌ر 678 لیره ده‌بێت.
زیاتر گوتی، هۆكاری داته‌پینی به‌های لیره‌ی توركی بۆ سیاسه‌تی ناخۆ و نه‌بوونی فڕۆكه‌خانه‌كان و داخستنی زۆربه‌ی سنووره‌كان و ڕێكاره تونده‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه.
لای خۆیه‌وه بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كوردستان ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 690 لیره‌ی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ كرا، 100 لیره‌ی توركیش به 18.228 دینار بووه.
زیاتر گوتی، هۆكاری ئه‌م جیاوازییه و دابه‌زینه بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا تووشی قه‌رزێكی زۆر بووه‌ته‌وه، ئه‌مه پێوه‌ندی به دۆخی ئابووری دنیا و ناوخۆوه هه‌یه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆربه‌ی وڵاتان تووشی داڕمانی ئابووری بوونه.
زیاتر گوتی، دووه‌م هۆكار نه‌بوونی هاتوچۆ له نێوان توركیا و عێراق به پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی گه‌شتیاری یان نه‌خۆشی یان بازرگانی بێت، سێشه‌م له هه‌رێمی كوردستان نرخه‌كان به بۆڕسه‌ی شاره‌كان داده‌نرێت و بیر له قازانج ده‌كرێـته‌وه، له توركیا نرخه‌كه‌ی جیاوازتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی دراوی وڵاتی خۆیانه، ئه‌گه‌رچی جیاوازییه‌كه زۆر نییه.
ڕوونی كرده‌وه، ئێسته داواكاری له‌سه‌ر لیره‌ی توركی له هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌مه و له دنیایش سه‌ردانی كردن بۆ ئه‌و وڵاته كه‌م بووه‌ته‌وه، بۆیه تووشی داڕمانی ئابووری بوونه له‌ڕووی دراوه‌كه‌یانه‌وه.
پێویسته بگوترێت، دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه.