به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له رێككه‌وتنی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، داواكاری هه‌رێم بووه، پسپۆڕێك رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا هاتووه له‌ناو عێراقدا هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێزی ده‌وێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی حوزه‌یران، بڕیاره ئه‌مڕۆ گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ست پێ بكات، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداره، فه‌وزی هه‌ریری نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌تایبه‌ت له ڕووی ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه
له‌وباره‌یه‌وه كرمانج عوسمان پسپۆڕی پێوه‌ندییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان خۆی داوای كردووه به‌شداری بكات، چونكه گفتوگۆیه‌كی ستراتیجییه.
رێككه‌وتنی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئه‌گه‌ر بكرێت، ده‌بێته دووه‌م رێككه‌وتنی مێژوویی عێراق و ئه‌مه‌ریكا. چاودێران ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت شوێنپێی خۆی جێگیرتر بكات، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق پێویستی ته‌واوی به ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ڕووی ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه.
كرمانج عوسمان ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا عێراقێكی یه‌كگرتووی ده‌وێت، به‌ڵام به‌پێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ناو عێراقدا هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێزی ده‌وێت. بۆیه به‌شداری هه‌رێم نیشانه‌ی به‌هێزییه.
ئه‌و پسپۆڕه گوتی، ئه‌مه‌ریكا چۆن گرنگی ده‌دات به عێراق له‌و دیالۆگه، ئاواش به‌لایه‌وه گرنگه هه‌رێم به‌شداری بكات، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت له‌كاتی ده‌ركردنی یاسای ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق، كورد ده‌نگی به‌و یاسایه نه‌داوه، بۆیه بۆی گرنگ بووه كورد ئاگه‌داری وردی رێككه‌وتنه‌كه بێت.