كۆمپانیای سۆنی ڕای گه‌یاند كه له 11ی حوزه‌یران، ئیڤێنتی ئاشكراكردنی PS5 به‌رێوه ده‌چێت واتا ئه‌مشه‌و، كه هه‌مووان ده‌توانن له‌ێی لایڤی كۆمپانیاكه‌وه له "فه‌یسبووك، یوتیوب و توویچ" سه‌یری لایڤه‌كه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له میانی ئیڤێنته‌كه‌دا كۆمپانیاكه دیزاینی كۆنسۆڵه نوێیه‌كه‌یان و نرخه‌كه‌یشی ئاشكرا ده‌كات، جگه له‌وه‌یش چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی نوێ ده‌خاته‌ڕوو كه پێشتر باسی نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا چه‌ند یارییه‌كی كۆنۆڵه‌كه په‌خش ده‌كات كه تایبه‌تن به PS5.
ئه‌مشه‌و ئیڤێنته‌كه به‌رێوه‌ده‌چت له سه‌عات نۆی شه‌و
ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كرێت كه نرخی پله‌یسته‌یشن پێنج له 470 بۆ 500 دۆلار ده‌بێت، واته 100 دۆلار زیاتر له به‌رهه‌میی پێشوو پله‌یسته‌یشن چوار، به‌ڵام ئه‌مه بڕیارێكی فه‌رمیی نییه و سۆنی ئه‌مشه‌و به فه‌رمی ئاشكرای ده‌كات.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.