سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه پشتیوانی بڕگه به بڕگه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خێرایی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی حوزه‌یران، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت چاكسازی بكرێت له داهات و خه‌رجی ڕێ له به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی بگیردرێت.
زۆر گرنگه له‌سه‌رچاوه‌كانی داهات چاكسازی بكرێت
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته حكوومه‌ت ده‌ستی كردووه به‌وه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ هه‌نگاوی چاكسازی جێبه‌جێ بكات، زۆر گرنگه له‌سه‌رچاوه‌كانی داهات چاكسازی بكرێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه فراكسیۆنی یه‌كێتی پشتیوانی جێبه‌جێكردنی بڕگه به بڕگه‌ی یاسایی چاكسازی ده‌كات
باسی له‌وه‌یش كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كه‌مردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان خۆی بڕیاری داوه و ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگه.
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی سڵ له كه‌س ناكه‌نه‌وه و به‌ته‌واوی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ