هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی راگه‌یاندووه كه رۆژانه هاوكاری خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات.
ئه‌م هاووڵاتییه ماوه‌یه‌كه له رێی پڕۆژه‌ی "میهر" هاوئاهه‌نگی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری ده‌ڤه‌ری سۆران كۆ ده‌كاته‌وه و له‌م دوایه‌شدا له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به خه‌ڵك ده‌كات.
بێستوون نه‌جم دانیشتووی گه‌ڕه‌كی زۆزكی سۆران و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی "میهر" به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و سنووری سۆران، ئه‌م جاره ده‌مه‌وێ به‌م ڕێگایه هاوكاری كه‌م ده‌رامه‌ت و نه‌خۆشه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌م بكه‌م له ژێر ناونیشانی "پڕۆژه‌ی میهر" هه‌ر دكتۆرێك یا كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵمان خزمه‌ت بكات با پێوه‌ندیمان پێوه بكات تا له‌كاتی چالاكی به پێی پێویستی هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردن و خزمه‌ت كردنی نه‌خۆشه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بۆیه ئه‌م نوسراوه‌م له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌م نوسیووه.
كاریی سه‌ره‌كیی ئه‌و كه‌سانه یارمه‌تیدانی هه‌ژارانه
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی میهر كه خۆشی كارمه‌ندی ته‌ندروستییه ده‌ڵێ، كاری سه‌ره‌كی رۆژانه‌ی ئێمه، تیماركردن و ده‌رزی لێدان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلیان نییه و نه‌خۆشن له‌سه‌ر جێگا كه‌وتوون، یا هه‌ژارن له رێگه‌ی كه‌سانی شاره‌زای پزیشكی، دۆزینه‌وه‌ی دكتۆری پسپۆر بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هه‌ژارن یا پێویستیان به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه جا چ بۆ ڕاوێژبێ یان نه‌شته‌رگه‌ری كردنی. هه‌روه‌ها دابین كردنی كه‌رسته‌ی خۆپارێزی بۆ هه‌ژاران ئه‌وانه‌ی توانای كڕینیان نییه.
ئاشكراشی كرد، یه‌كێكی تر له كاره‌كانمان بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕێنوێنی ته‌ندروستی خۆپارێزی یا هه‌ر شتێكی تر كه به‌پێویست بزاندرێت و بزانین. داوا له قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران و نه‌خۆشخانه‌كان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌سه‌ر خستنی ئه‌و پڕۆژه خێرخوازیه كه بێگومان سوودی زۆری ده‌بێت بۆ كه‌سانی پێویست و كه‌مده‌رامه‌ت.
له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی نه‌خۆشی كۆرۆنا، خه‌ڵكێكی زۆری سه‌رمایه‌دار و خێرخواز له كوردستان ده‌ستی هاوكاریان بۆ خه‌ڵك راكێشاوه به پێدانی مه‌وادی ته‌ندروستی و پێداویستی پێویست.
سۆران/ موڕشید برادۆستی