پۆلیسی سلێمانی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له ژووره‌كه‌ی خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و خۆی خنكاندبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، 11ی حوزه‌یران، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی خنكاندووه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی ناو سلێمانییه.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه
زیاتر گوتی، به‌پێی گوته‌ی كه‌سوكاری هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و كاتێك به‌یانی ده‌چنه ژورره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری بكه‌نه‌وه بچێت بۆ ده‌وامی فه‌رمی، كه ده‌رگای ژووره‌كه ده‌كه‌نه‌وه ده‌بینن خۆی هه‌ڵواسییووه و خۆی خنكاندووه.
" كه‌سوكاره‌كه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و ئه‌وانیش بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئه‌و گه‌نجه چۆن ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌و رووداوه" نه‌قیب سه‌ركه‌وت وای گوت.
له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوشتن له شاری سلێمانی تۆماركراوه و دوایین حاڵه‌تی كوشتنیش گه‌نجێك بوو له‌سه‌ر فول لایت له لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه له ده‌باشان كوژرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی