كاتێك ده‌چیته گه‌رما و چه‌ند كارێكى ئاسایى هه‌ن ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانت پێ بگه‌یه‌نێت، چونكه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان هه‌ر گه‌رماوێك نزیكه‌ی 3.2 ملیۆن به‌كتریا له‌خۆی كۆ ده‌كاته‌وه به‌مه‌یش زیانه گه‌وره‌تر ده‌بێ كه پێشووتر دركت پێ نه‌كردووه.
پزیشكێكی پسپۆڕ له‌م باره‌یه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی "
brightside" ئاشكرای كردووه كه هه‌موو گه‌رماوێك به‌كتریای جۆراوجۆری تێدایه كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك زیانی بۆ كه‌سه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك كه‌س پێداویستی وه‌ك، لفكه، سابوونی ده‌موچاو، خاولی، فلچه‌ی پشت شۆردن و فڵچه‌ی ددان له گه‌رماوه‌كانی جێده‌هێڵێت كه زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌م كارانه له گه‌رماو زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی
لێره‌دا باس له چه‌ند خووێك ده‌كه‌ین كه له گه‌رماو زیانمان پێده‌گه‌ێنێت:
تاشینی ناوچه‌كانی ڕان: ئه‌م حاڵه‌ته زیانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی ده‌یان تاشیی به‌تایبه‌ت بۆ ژنان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستت خوار و سه‌رووی ڕانه‌كانت به گوێزان بتاشی پێویسته كرێمی تایبه‌ت به‌كاربێنی بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریا كۆنه‌بێته‌وه.
زۆر به‌كارهێنانی لفكه‌یه‌ك: لفكه ئاسانترین شته بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریا بچێته ناویه‌وه، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن باشتر وایه زوو زوو لفكه‌كه‌ت بگۆڕی.
جێهێشتنی فڵچه‌ی ددان و خاولی ته‌ڕ له گه‌رماو.
به‌كارهێنانی خاولی بۆ رووخسار.
مانه‌وه له گه‌رماو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 خووله‌ك.