ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی كۆمەڵێك هەنگاوی خستووەتەڕوو كە پێویستە هەر هاووڵاتییەك لەكاتی بەكارهێنانی دەمامك بیگرێتەبەر.
دەمامك بۆ کاتێکی دیاریکراوە لە شوێنێکی دیاریکراو
ئهمڕۆ ههینى 12ى حوزهیران، ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی له ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه ڕاى گهیاندووه، "دەمامك بۆ کاتێکی دیاریکراوە لە شوێنێکی دیاریکراو، بەڕێکاری دیاریکراو (دەستشوشتن، دەستنەدان لە دەمامك، گۆڕین و بەکارنەهێنانەوەی، بەدروستی فڕێدانی، دووبارە دەستشوشتنەوە)".
زیاتر هاتووه، "ئەگەر چوویتە شوێنی قەرەباڵغ، داخراو یان نزیکبوویەوە لە کەسێک لە دەرەوەی ماڵ، پێویستە دەمامك یان دەمامکی دەستکرد بەکاربهێنیت، ههروهها دەمامك بەبێ دەست شوشتن و ڕاگرتنی دووری نێوان خۆت و بەرانبەرت، ناتپارێزێت، ئاگاداربە".
ڕوونكراوهتهوه، "لەکاتی قسەکردن نابێ دەمامك لاببەیت، یان بیهێنیتە خوارەوە. لەکاتی قسەکردن مەترسی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە زیاترە، بۆیه ماسك یان دەمامك دەبێت، دەم و لووتت دابپۆشێت، نابێت تەنها لەسەر دەمت بێت و لوت بەدەرەوە بێت."
ئهوهى خستووهتهڕوو، "ئەگەر ناساغ بوویت، کۆکەت هەبوو، پژمینت هەبوو، تات هەبوو پێویستە دەمامك ببەستیت، لەو کاتانە پێویستت بە دەمامك نییە، نابێت ببەستی "كاتێك بەتەنها لە ناو ئۆتۆمبێڵ بوویت، لهگهڵ کاتی وەرزشکردن، ههروهها ئەگەر لەدەرەوە بەتەنها بویت، پیاسەت دەکرد یان دانیشتبوویت دوور لە خەڵک، لهلایهكى تر ئەگەر کارێکی قورس دەکەی کە هەناسەت پێ سواردەبێت، نابێت دەمامک ببەست."
ڤایرۆسى كۆرۆنا ناسراو به كۆڤید 19، پهتایهكی جیهانیی بكوژه و ههرێمی كوردستانیشی گرتووهتهوه، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا لە هەرێمی كوردستان، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكان خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، 500 هێندە و ژمارەی قوربانیانیش شەش هێندە بەرز بوونەتەوە. وەزارەتی تەندروستیش لە زیاتر هەڵكشانی ئامارەكە هۆشداری دەدات، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییەكان نەبن.