له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك ئاشكراى ده‌كات، كه‌وا شه‌ش تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه له سنووری ئه‌و پارێزگایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یران، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا هاتووه، "شه‌ش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid-19) له دهۆك كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان، ده‌ركه‌وت كه به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماله‌وه كرانه‌وه".
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19، پیاو تەمەن /73 ساڵ/ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.