حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه بۆ پێدانی مووچه 755 ملیۆن دۆلاری پێویسته، له‌و بڕه پاره‌یش 355 ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌رماڵه ده‌ڕوات. په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌ت چاكسازیی له ده‌رماڵه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی حوزه‌یران، لیزا فه‌له‌كه‌دین ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌ڵێن حكوومه‌ت به نیازه به ناوی چاكسازی هه‌موو ده‌رماڵه‌یه‌ك ببڕێت، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی ده‌یه‌وێت له ژێر رۆشنایی یاسای چاكسازی ده‌رماڵه‌ی مووچه‌خۆران دادپه‌روه‌ری تێدا بچه‌سپێنێت.
به‌شێك له‌وانه‌ی به‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون هاووڵاتییان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان گوتی، ده‌رماڵه‌ی "ترسناكی پیشه‌ییه" تا ئاستێكی به ناحه‌ق بۆ زۆر كه‌س به‌ستراوه كه پێویسته ڕێك بخرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ك ناهاوسه‌نگی له خه‌رجكردنی به‌دی ده‌كرێت.
لیزا فه‌له‌كه‌دین روونی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی پیشه و وه‌زاره‌ت له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، 24 جۆر له ده‌رماڵه بوونی هه‌یه. له‌وانه 11هیان به یاسا رێكخراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا دیسان نادادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌یه، هه‌روه‌ها 13 ده‌رماڵه‌كه‌ی تر به بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن خه‌رج كراون كه له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا حكوومه‌ت رێكیان ده‌خاته‌وه .
ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگێك پێویستی به 755 ملیۆن دۆلاره، له‌و بڕه 355 دۆلار بۆ خه‌رجی ده‌رماڵه‌كانه كه ده‌كاته %53 ی كۆی مووچه.
بڕیاره له یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵ یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشین و ئیمتازه‌كانی تر بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هاووڵاتییان و لایه‌نه‌كان داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن چاكسازی بكات. شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه، كاتێكیش حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت چاكسازیی بكات، به‌شێك له‌وانه‌ی به‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون، هاووڵاتییان به‌لاڕێدا ده‌به‌ن.