وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانوستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رای گه‌یاند، نیه‌تێك هه‌یه كه به‌غدا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی حوزه‌یران، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانوستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی راگه‌یاندووه، ئه‌و نامانه‌ی له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی تێدا به‌دی ده‌كرێت كه حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم كێشه‌كان چاره بكات.
وای ده‌خوێنینه‌وه كه له به‌غدا ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
شوانی ده‌ڵێ، " وای ده‌خوێنینه‌وه كه له به‌غدا ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئێمه‌یش به‌و رووحییه‌ته‌وه ده‌مانه‌وێ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین."
شوانی دووپاتی كرده‌وه كه له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ مه‌له‌فی ناوچه دابڕێنراوه‌كان یه‌كێك ده‌بێت له مه‌له‌فه هه‌ر گرنگه‌كان و دووپات له‌سه‌ر چالاككردنه‌وه‌ی ماده‌ی 14 ده‌كه‌ن.
لێدوانی ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات. ئه‌مڕۆیش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌بێت ئاماده‌یه سه‌ردانی سه‌رانی حكوومه‌تی عێراق بكات.