شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه ئه‌مه پێنجه‌م هێرش ده‌بێت له ماوه‌ى 10 رۆژدا ئه‌نجام بدرێت.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا بیستراوه و سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له ناوچه‌ى سه‌وز ئاشكراى كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان هێرشى مووشه‌كى بوون بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
له ماوه‌ى 10 رۆژ پێنج هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر به‌غدا
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراون و له نزیك باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هه‌مان ماڵپه‌ڕى باسى له‌وه كردووه هێزه عێراقییه‌كان سه‌كۆى هاوێشتنى مووشه‌كه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كى نزیك سه‌ربازگه‌ى ره‌شید له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا ئه‌مه پێنجه‌م هێرشى مووشه‌كى ده‌بێت كه ده‌كرێته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى گرنگى به‌غدا.
ئه‌م هێرشانه‌یش له كاتێكدایه كه حكوومه‌تى عێراق دانوستاندن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى نوێى ستراتیجى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
گومانى ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه له گرووپه چه‌كداره‌كانى شیعه ده‌كرێت و به راشكاویش ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانى تۆمه‌تبار كردووه.