یەک هەفتە پشووی فەرمی لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

:: AM:11:57:20/06/2020 ‌
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری دەركرد تا یەك هەفتە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت لە سلێمانی پشوو بێت.

سبەی یەكشەم 21ـی حوزەیران تا یەكشەمی داهاتوو 28ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت 
ئەمڕۆ شەموو 20ـی حوزەیران، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی، بۆ ماوەی هەفتەیەك سەرجەم فەرمانگەكان پشوو دەبن.

باسی لەوەش كردووە، بڕیارەكە لە سبەی یەكشەم 21ـی حوزەیران تا یەكشەمی داهاتوو 28ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ئەو بڕیارەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە، لە دوو هەفتەی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە هەڵكشانە.



وشە - رامیار جەواد