ڤیدیۆ.. ئامادەکردنی خوێ لە گوندی خوێڵین

:: PM:06:31:20/06/2020 ‌
گوندی خوێڵین کە بە ئامادەکردنی خوێ ناوی دەرکردووە، دەکەوێتە نزیک شارەدێی سەنگاوی سەر بە شارۆکەی چەمچەماڵ، لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا چۆنیەتیی ئامادەکردنی خوێ بۆ "وشە" باس دەکەن.

ئەحمەد سەباح هاووڵاتییەکی گوندی خوێڵینە، لەم ڤیدیۆیەدا چۆنیەتیی ئامادەکردنی خوێ بە شێوازی تایبەتیی گوندەکەی خۆیان بۆ "وشە" ڕوون دەکاتەوە، دەڵێ: نزیکەی 200 ساڵە لە گوندی خوێڵین کانییەک ئاوی سوێر هەیە، بووە بە سەرچاوەی داهاتی دانیشتووانی ئەم گوندە.

وەک ئەو گوندنشینەی خوێڵین باسی دەکات، ئەم خوێیەی گوندەکە لە ڕووی تام و کوالێتییەوە باشترین جۆری خوێی کوردستان و عێراقیشە، بۆیە هەر کەسێک جارێک لەم خوێیەی بەکار هێنابێت، بەردەوام بەکاری دێنێتەوە.

تەواوی ڕاپۆرتەکە و زانیارییەکانی تر لەسەر چۆنیەتیی ئامادەکردنی خوێ لە گوندی خوێڵین لەم ڤیدیۆیەدا باس کراوە:


ئامادەکردنی/ هەوراز چنگیانی


وشە - ڕێناس شابان