دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غد، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌ته‌وه و گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و له ڕێی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی هاوبه‌شه‌وه دووپات كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه مافی ته‌واوی عێراقییه‌كان پارێزراو بێت و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێت.
چاره‌سه‌ره خوازراوه‌كان بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی ئابووریی عێراق خرانه ڕوو
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاره‌سه‌ره خوازراوه‌كان بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی ئابووریی عێراق خرانه ڕوو، هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی، دووپاتی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نووسراوه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییاته هه‌نووكه‌ییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه، تاوتوێ كران.
باس له‌وه‌یش كراوه كه هه‌ردوولا گرنگیی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌كان دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌تی ته‌نگژه‌ی ئابووری كه له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و لێكه‌وته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌رۆكی عێراقی گرتووه.