ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لە شارەدێی شێخ تەویلی سەر بە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێك فیشەك لە دەستی دەردەچێت و كۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت، وەك كەسوكاری دووپاتیان كردەوە.
خێزاندارە و دەستكاری چەكی كردووە
موقەدەم عەلی جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لە گوندی هەردەیی سەر بە شارەدێی شێخ تەویل لە سنووری گەرمیان، گەنجێك بەناوی "ئ ح ح"، لەدایكبووی 1986، لە ئەنجامی یاریكردن بە چەك، فیشەك لە دەستی دەردەچێت و بەر خۆی دەكەوێت و گیان لەدەست دەدات.
زیاتر گوتی، بۆ یەكلاكردنەوەی هۆكاری مردنی، گوتەی كەسوكاری وەرگیراوە و بە گوتەی ئەوان، دەستكاری چەكی كردووە و فیشەك لە دەستی دەرچووە و بەرخۆی كەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونی كردەوە، ئەو گەنجە خێزاندارە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كەلار كراوە.
گەرمیان/ سەبری هۆرێنی