له رووی ژماره‌ی تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستان دۆخی له شه‌ش وڵاتی دنیا نزیكه كه هه‌ندێكیان باری ته‌ندروستییان له كوردستان باشتر و هه‌ندێكیشیان خراپتره.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌كانی worldometers هه‌ریه‌ك له وڵاتانی تایله‌ند، كركیزستان، یۆنان، بۆسنیا و هرسك، ڤه‌نزوێلا، بولگاریا له ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا دۆخیان هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. به‌و جیاوازییه‌ی نیوه‌ی ئه‌و وڵاتانه ژماره‌ی قوربانیانیان زیاتره له هی كوردستان و نیوه‌شیان كه‌متره له هی كوردستان.
له هه‌رێمی كوردستان كۆی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 539 كه‌س
له هه‌رێمی كوردستان كۆی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 539 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه دوو هه‌زار و 83 كه‌س له نه‌خۆشخانه ماون و 98 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
له تایله‌ند كه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 148 كه‌س و له ناو ئه‌م شه‌ش وڵاته كه‌مترین ژماره‌ی تۆمار كردووه، به گشتی 58 كه‌س به كۆرۆنا مردوون. له كركیزستان 37 كه‌س و له ڤه‌نزوێلا 33 كه‌س مردوون.
به‌ڵام له یۆنان 190 كه‌س له بۆسنیا 169 كه‌س و له بولگاریا 199 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه كه ژماره‌ی قوربانیانیان له هی كوردستان زیاتره.
له‌و وڵاتانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا بولگاریا زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی هه‌یه كه ده‌گاته سێ هه‌زار و 872 حاڵه‌ت.
له ناو ئه‌و وڵاتانه دۆخی تایله‌ند له هه‌موویان باشتره كه 72 نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌كان ماون. له بولگاریا و یۆنان نزیكه‌ی هه‌زار و 700 نه‌خۆش له ڤه‌نزوێلا دوو هه‌زار و 900 نه‌خۆش و له بۆسنیا و هه‌رسكیش سه‌رووی دوو هه‌زار و 200 نه‌خۆش له ژێر چاودێریدان.
به گشتی ژماره‌ی تووشبووانی دنیا گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن و 950 هه‌زار كه‌س كه له‌م ژماره‌یه 467 هه‌زار كه‌س مردوون و سه‌رووی چوار ملیۆن و 700 هه‌زاریش چاك بوونه‌ته‌وه.
سلێمان