وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبوون به كۆرۆنای راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 21ی حوزه‌یران، رای گه‌یاندووه كه، هه‌زار و 875 پشكنین ئه‌نجدام دراوه و له ئه‌نجامدا 326 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
63 تووشبووی نوێ له هه‌ولێر و 206 تووشبوو له سلێمانی و 39 تووشبوو له گه‌رمیان بووه
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه كه 63 تووشبووی نوێ له هه‌ولێر و 206 تووشبوو له سلێمانی و 39 تووشبوو له گه‌رمیان بووه. هه‌روه‌ك روون كراوه‌ته‌وه كه شه‌ش تووشبووی نوێ له دهۆك و 12 تووشبوو له هه‌ڵه‌بجه بوون.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له 24 سه‌عاتی ڕابردوو 34 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه كه 26 له‌وانه له هه‌ولێر بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نیا ئه‌مڕۆ 12 كه‌س به كۆرۆنا مردوون كه یه‌ك له هه‌ولێر و 10 له سلێمانی بووه و یه‌ك له گه‌رمیان، به‌و پێیه‌بێ كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا مردوون گه‌یشته 110 كه‌س.