ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێشبینى ده‌كرێت رێكخراوى تیرۆریستى داعش زۆر ترسناكتر و دڕه‌نده‌تر له هه‌ر سێ گۆشه‌ى كه‌ركووك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ربكه‌وێته‌وه.
چاودێرانى سیاسى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22 ى حوزه‌یران به ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكییان راگه‌یاندووه، پێشبینى ده‌كرێت داعش به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك له سێگۆشه‌ى سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و كه‌ركووك ده‌ربكه‌وێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه: هێزه‌كانى عێراق نیوه‌ى تواناى خۆیان له‌ده‌ست داوه
چاودێره‌كان گوتوویانه داعش له‌و ناوچانه وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى خاوه‌نى سه‌روه‌ریى ته‌واو بێت، ده‌شڵێن داعش قۆناغى رێكخستنه‌وه و خۆشاردنه‌وه‌ى تێپه‌ڕاندووه، ئیسته ده‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر به هێزى چه‌ك و تۆقاندن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه سوپاى عێراق به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به‌نیوه‌ى تواناى خۆى كار ده‌كات، بۆیه داعش هه‌وڵ ده‌دات تواناى خۆى بسه‌پێنێته‌وه.
سه‌لام رۆكان كه چالاكێكه له شارى سه‌ڵاحه‌دین و چاودێرى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه ده‌كات، به حوڕه‌ى گوتووه داعش له ناوچه‌كه بووه‌ته نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌ن.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له هاوینى 2014 خاكێكى زۆرى عێراق و سووریاى داگیر كرد، له به‌هارى 2019 دوایین پێگه‌ى خۆى له باغووز له ده‌ست دا، به‌ڵام لە دوو مانگى رابردوودا به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه.