پارێزه‌رێكى شارى هه‌ولێر زانیارى له‌سه‌ر به‌شێك سه‌نته‌ره‌كانى فێربوونى زمان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌و سه‌نته‌رانه مه‌ترسیین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و كچان به تایبه‌ت". چه‌ند نمونه‌یه‌كیش ده‌هێنێته‌وه كه كچان له‌و سه‌نته‌رانه ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر تا ئاستى ئه‌وه‌ى "كچ كراوه به ژن".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌شێك له خاوه‌نه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌رانه شوقه‌یه‌ك یان خانوویه‌كیان به‌كرێ گرتووه، به كۆمه‌ڵێك بیانوو كچه‌كان/ئه‌وانه‌ى له‌و سه‌نته‌رانه ده‌یانه‌وێ خوول ببینن/ ده‌به‌نه ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه و له‌وێ ده‌ستدرێژیان ده‌كه‌نه سه‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری راوێژكار به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كان و په‌یمانگاكانی فێربوونی زمان، كاریان كه فێركردنی كچان و كوڕانه بۆ زمانێكی تر، ئێسته بووه‌ته تێكدان و خراپكردنی كچان و ده‌یان جار ده‌ستدرێژیان كردوونه‌ته سه‌ر.
كچ به كچێنی ده‌چێته به‌شێك له‌و سه‌نته‌رانه و به ژنی ده‌گه‌ڕێته‌وه
پارێزه‌ره‌كه پشتڕاستی زانیارییه‌كانی بۆ "وشه" كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌شێك له مامۆستاكان و خاوه‌نی ئه‌و سه‌نته‌رانه، نه‌ك هه‌ر شووقه، به‌ڵكو "كچه‌كان ده‌به‌نه باخه‌كانی خۆیان و هه‌رچی پێیان خۆشه له‌و كچانه‌ی ده‌كه‌ن".
له به‌رانبه‌ردا مه‌ولانه حه‌سه‌ن پارێزه‌رێكی تره هه‌ندێك زانیاری تری بۆ "وشه" ئاشكرا كرد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و ده‌ڵێ، "چه‌ندان كه‌یسم له‌و جۆره لایه. یه‌كێك له‌وانه كچێك چووه له‌و سه‌نته‌رانه خۆی فێری زمان بكات، به‌ڵام كچه‌كه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و تێكیان داوه، بۆیه نازانێت چی بكات".
مه‌ولانه حه‌سه‌ن به ڕوونى گوتى "كچ به كچێنی ده‌چێته به‌شێك له‌و سه‌نته‌رانه و به ژنی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كچان به قسه‌ی ئه‌و شوێنانه زوو فریو ده‌خۆن به‌گشتیی ئه‌و سه‌نته‌رانه بوونه‌ته شوێنى سێكس و ده‌ستدرێژى سه‌ر كچان".
لاى خۆیه‌وه هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی گوت، هیچ كه‌یسێك له‌و جۆره به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر شتێكی واش هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و شوێنانه تۆمار بكرێت، به‌ڵام هیچ جۆره سكاڵایه‌كمان نییه".
هاوكات "وشه" پێوه‌ندی به گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توندتیژی ژنان له هه‌ولێر كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
له هه‌ولێر نزیكه‌ی 100 سه‌نته‌ر و په‌یمانگا هه‌ن بۆ فێربوونی زمان، تێیاندا گه‌نجان فێری زمانی بیانی ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌وانه مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌رده‌گرن و به‌شێكیشیان مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌رده‌گرن.