عێراق.. 67 حاڵەتی مردن و 1808 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

:: PM:06:09:22/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا تا ئێستەیش لە هەڵكشانە و ئاماری تووشبوون نۆ ملیۆن حاڵەتی تێپەڕ كردووە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 67 حاڵەتی مردن و 1808 حاڵەتی نوێی تووشبوون هەبووە.
تووشبوون گەیشتووەتە 32676 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە كە ئەمڕۆ دووشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 10075 پشكنین لە سەرانسەری عێراق لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ماوەیە 1808 حاڵەتی نوێی تووشبوون هەبووە، 452ی لە بەغدا و 257 لە سلێمانی و 231 لە زیقاڕ و 148 لە میسان و 115 لە دیوانییە و 114 لە بەسڕە و 91 لە واست و 82 لە كەربەلا و 67 لە نەجەف و 63 لە هەولێر و 42 لە دیالە و 40 لە بابل و 39 لە كەركووك و 21 لە موسەنا و 18 لە ئەنبار و 11 لە نەینەوا و 11 لە سەڵاحەدین و شەش لە دهۆك.  

هەر لەو ماوەیەدا 850 چاكبوونەوە هەبووە، 26 لە هەولێر و پێنج لە سلێمانی و سێ لە دهۆك و 18 لە كەركووك و 67 حاڵەتی مردن هەبووە، 11ی لە سلێمانی و یەك لە هەولێر و دوو لە كەركووك، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتووەتە 32676 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 14785 حاڵەت و مردنیش 1167 حاڵەتە.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل