٣٢ ساڵ به‌سه‌ر یادی وێستگه‌یه‌كی هه‌ره پرشنگداری تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه گه‌لی كوردستان بوێرانه و بۆ یه‌كه‌مین جار، چه‌خماخه‌ی ئازادییان لێ دا و ده‌رگای سه‌رانسه‌ری به‌ڕووی كوردستاندا كرایه‌وه، سیمای شۆڕشی مێژوویی شاخه‌كان، بۆ ڕووخساری خه‌باتی سڤیل له شاره‌كان گوزرایه‌وه و ئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردی له‌دوای سه‌ده‌یه‌ك له تێكۆشان به‌رهه‌م هات.
ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان، سته‌م و جینۆسایده‌كانی رژێمی به‌عسی ڕووخاوی له باشووری كوردستان ڕاماڵی، ئاستی خه‌باتی گه‌لی كوردستانی له ئاستێكی لۆكاڵی و داخراوه‌وه، بۆ ئاستی دۆزێكی ڕه‌وا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و دنیا به‌رز كرده‌وه، ناونیشانی سیاسی شۆڕشی كوردستانی، بۆ ناونیشانی ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان گۆڕی و به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی به‌دی هێنا.
له كاتێكدا یادی ئه‌م ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی عێراق به‌هه‌مان عه‌قڵی شۆڤێنیی رژێمی به‌عسی ڤاشیست و دیكتاتۆره له‌ناوچووه‌كانی پێشینه‌یان، هه‌وڵی حوكمڕانیی عێراق ده‌ده‌ن و له كه‌ركووكی دڵی كوردستان و ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان، شه‌ڕانگێزی و سته‌میان له ئاست كورد گه‌شتووه‌ته لووتكه، له بیریان كردووه ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان، هه‌رگیز له شكان نایه‌ت و "كیمیاباران و ئه‌نفال و ڕاگواستن و ته‌عریب و جه‌نگی قه‌ڵاچۆكردن" كه لووتكه‌ی به‌ربه‌رییه‌ته له مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆر له دژی گه‌لی كوردستان به‌رپا كرابوو، به‌ڵام هه‌رگیز توانای سڕینه‌وه‌ی ئیراده‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستانی نه‌بوو، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌لی كوردستان ده‌گات به‌ئامانجی خۆیی كه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجارییه.