هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشته‌وایی و ڕێزگرتن له بیروڕا جیاوازه‌كان ناسراوه كه جێی شانازییه، وه‌ك چۆن له قورئانی پیرۆزدا هاتووه "لا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ" البقره:256. واتا "له ئاینی ئیسلامدا سه‌پاندن و ناچاركردن و زه‌بروزه‌نگ نییه بۆ دینداری و وه‌رگرتنی ئاینی ئیسلام"
ئێسته كۆمه‌ڵه ده‌جالێك په‌یدا بوون به‌ناوی ئیسلام و خوای گه‌وره‌وه بازرگانی ده‌كه‌ن، فه‌توا ده‌ده‌ن و هه‌رچییه‌كیان بوێت و له به‌رژه‌وه‌ندییاندا بێت بۆ خۆیان ده‌یشه‌رعێنن، توندڕه‌وی و ڕقوكینه له كۆمه‌ڵگه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هانی تازه‌پێگه‌شتووان ده‌ده‌ن بۆ كوشتن و تۆقاندن.
سه‌ره‌تا ئه‌وان بوون به فاكته‌رێك بۆناشیرینكردنی ئیسلام، دواتر هۆكاری له‌كه‌داركردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كوردستان. ئێمه‌ی كوردی زۆرینه مسوڵمان، هه‌میشه شانازی ده‌كه‌ین ئاینه‌كه‌مان ئاینی ئاشتیی نه‌ك شه‌ڕ و كوشتن. خودای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕان مه‌یلیان بۆ ئاشتی هه‌بوو، ئێوه‌ش باڵی ئاشتییان بۆ ڕابكێشن.
" ۆإِن جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ ڵهَا ۆتَۆكَّلْ عَڵی الڵّهِ ۚ إِنَّهُ هُۆ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ" 61 الانفال
باشترین به‌ڵگه، ڕێككه‌وتن و ئاشته‌وایی نێوان كافره‌كانی قوره‌یش و پێغه‌مبه‌ر "د. خ" و سه‌حابه‌كان بوو، ئه‌و ئاشته‌واییه كه خودا گه‌وره به‌سه‌ركه‌وتنی موبین ناوی ده‌بات. ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش زۆر نه‌رمیی نواند له پێناو سه‌رخستنی ئاشته‌واییه‌كه كه زۆریش له‌سه‌ر شانی سه‌حابه‌كان قورس بووه.
ئیمامی عه‌لی كه ده‌ستی كرد به نووسینی ڕێككه‌وتنه‌كه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی بنووسه
"بسم الله الرحمن الرحیم" سوهه‌یلی كوڕی عه‌مر كه كافر بوو گوتی بنووسه "بااسم اللهم" واته بنووسه به‌ناوی خوداكه‌ی خۆتانه‌وه ئه‌وه "الله"ی ئێمه نییه. پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی باشه ئاوها بنووسه.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی بنووسه پێغه‌مبه‌ری خودا ئاوها ڕێككه‌وتن ده‌كات. سوهه‌یلی كوڕی عه‌مر گوتی، جا ئه‌گه‌ر بمانزانیایه تۆ پێغه‌مبه‌ری خودای، شوێنت ده‌كه‌وتین و به درۆمان نه‌ده‌زانی، بنووسه محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا نه‌ك "محمد رسول الله". پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی بنووسه محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا.
هه‌ر له‌و سوڵحه‌دا كافره‌كان گوتیان ئه‌ی "محمد صلی الله علیه وسلم" ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له ئێمه هات بۆ لاتان و مسوڵمان بوو، ده‌ینێریته‌وه بۆمان، هه‌ر كه‌سێك لای ئێوه‌وه وازی له ئیسلام هێنا و گه‌ڕایه‌وه بۆ لای ئێمه، تۆ ڕێی لێ ناگریت، پێغه‌مبه‌ریش به‌وه ڕازی بوو.
كافره‌كانی قوره‌یش ده‌یان خاڵی تریان له‌و رێككه‌وتنه به‌سه‌ر موسڵماناندا سه‌پاند، پێغه‌مبه‌ر ڕازی بوو.
دوای سوڵح و ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌م ئایه‌تانه هاته خواره‌وه "إِنَّا فَتَحْنَا ڵكَ فَتْحًا مُبِینًا ﴿۱﴾"
دوای هاتنی ئه‌م په‌یامه له پێغه‌مبه‌ریان پرسی أفتح هو؟ فه‌رمووی "أی والژی نفسی بیده إنه لفتح" (رواه البخاری)
به‌داخه‌وه ئێسته كۆمه‌ڵه كه‌سانێك په‌یدا بوون، تێنه‌گه‌یشتوون له وشه‌ی ئیسلام، له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام دوو دێریان له قورئانی پیرۆز نه‌خوێندووه‌ته‌وه، حوكمی ته‌كفیری به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی به مولحید ده‌ناسێنن و تیرۆری ده‌كه‌ن، پاڵپشتی كوشتن و بڕینی ئایدۆلۆدیا جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن.
گومانم نییه هه‌ر ئه‌مانه‌ی ئێسته له سۆشیال میدیادا پاڵپشتیی توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له دایك و باوكێكی ئیسلام نه‌بوونایه، سه‌ریانت له لاشه‌یان بكردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوونه ئیسلام، چونكه لێی تێنه‌گه‌شتوون.
له چه‌ندان ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره دووپات ده‌كاته‌وه له نێراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بێباوه‌راندا نه‌رم بن. پێغه‌مبه‌ر كاتێك له‌گه‌ڵ قوره‌یشییه‌كان كه‌وته گفتوگۆ، فه‌رمووی
لكم دینكم ولی دین (سوره الكافرون )
كاتێك پێغه‌مبه‌ر له‌شاری تائف درایه به‌ر به‌رد، نه‌یفه‌رموو خوایه بیانكوژه، فه‌رمووی"اللهم اهدی قومی فأنهم لا یعلمون"
فیرعه‌ون گوتی أنا ربكم ألاعلی
خودا به پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامی خودای لێ بێت فه‌رمووی
"اژْهَبَێ إِڵی فِرْعَوْنَ إِنَّهُ گَغَی* فَقُوڵا ڵهُ قَوْلاً ڵّیِّناً ڵّعَڵّهُ ێتَژَكَّرُ أَوْ ێخْشَی" گه: ٤٣*٤٤
"ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَه‌ِ ۆالْمَوْعِڤَه‌ِ الْحَسَنَه‌ِ ۆجَادِلْهُمْ بِاڵّتِی هِێ أَحْسَنُ" النحل:١٢٥
خودا نه‌یفه‌رموو مووسا بڕۆ بیكوژه سه‌ری له لاشه‌ی بكه‌وه.
هه‌رجاره و ده‌جالێكی بازرگانی ئاینی دێت و كۆمه‌ڵه تازه‌هه‌ڵچوویه‌ك چه‌واشه ده‌كات و هانیان ده‌دات كاره‌سات بنێنه‌وه، له‌ملاشه‌وه خه‌ڵكانێكی بێ‌ئاگا و ناهۆشیار چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌ده‌ن، ئه‌مه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات و ئه‌وپه‌ڕی ناهۆشیارییه.
له ئاینی ئیسلامدا هیج كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه كۆتایی به ژیانی كه‌سێكی تر بێهێنت، ئه‌گه‌ر ته‌شهیرت پێ كرا و ته‌شهیر به موقه‌ده‌ساتت كرا و پێت قبووڵ ناكرێت، ده‌توانی سكاڵا تۆمار بكه‌یت و به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت، به‌ڵام بۆت نییه بیكوژیت.
بۆیه بۆ ئێسته‌ی كوردستان دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌یه "ده‌بێت بكوژ بكوژرێته‌وه"، جا له‌سه‌ر ئایدۆلۆجیای جیاواز بێت یان هه‌ر هۆكارێكی تر، كوشتن له كوردستان له حاڵه‌ت ده‌رچووه و بووه‌ته دیارده.