سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بوونیان له كه‌ركووك هه‌یه، به‌شێكی "عه‌ره‌ب و توركمان و خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر"، تا سه‌ر ئێسك دژی گه‌ڕانه‌وه و بوونی پارتین له كه‌ركووك، گرنگه بپرسین بوونی پارتی له كه‌ركووك چی ده‌گۆڕێت؟
له دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌وڵێكی زۆری ناوخۆیی و ناوچه‌یی هه‌یه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان، عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌پله یه‌ك پارتی به مه‌ترسیی گه‌وره ده‌زانێت بۆ تێكدانی پیلانه‌كانی كه له دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، تا ئاستێكی زۆر توانیویه‌تی پیلانه‌كه‌ی پێش بخات له‌ڕووی ئیداری، سیاسی، ته‌ناه و سه‌ربازی.
له سنووری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك، به‌ده‌گمه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی كورد مابێته‌وه له پۆسته‌كه‌ی، ئێسته به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و هۆبه‌كان له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر كورد بن، دوور ده‌خرێنه‌وه. له‌ڕوویی سیاسییه‌وه توانیویانه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك ده‌سته‌مۆ بكه‌ن، نه‌ك ڕێ ناده‌ن بۆ خۆپارێزی چه‌كیان هه‌بێت، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند ڕۆژ جارێك خۆیان ده‌كه‌ن به باره‌گاكانیاندا و "سه‌رژمێرییان ده‌كه‌ن!" لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن! زۆر ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی تر.
له‌ڕووی ته‌ناهییه‌وه سه‌رجه‌م بنكه و پۆسته هه‌ستیار و گرنگه‌كان له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه و له ده‌ستی عه‌ره‌به، بۆ ڕووكه‌ش كه‌سێك به‌ناوی كورده‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس دانراوه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌بی نییه! هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی كوردیش دوور نه‌خرابێته‌وه، ڕووكه‌شه و ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب فه‌رمانگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سووڕێنێت .
له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه كه ئه‌ركیانه سنووری پارێزگاكه بپارێزن، به‌پێچه‌وانه‌وه هاوشێوه‌ی تیرۆریست، به‌ڵام به‌جلی فه‌رمییه‌وه ڕۆژانه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك سته‌م له كورد ده‌كه‌ن ناوچه‌كان ته‌عریب ده‌كه‌ن، كێڵگه و ڕه‌زوباخیان ده‌شێوێنن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن كه بۆیان نییه به‌رهه‌می لێ بچێنن، ڕۆژانه جووتیاره كورده‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و ئاوی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌مه دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك كه سته‌م له كورد ده‌كرێت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی له كه‌ركووك بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی ده‌كه‌ن و كوردایه‌تی ده‌فرۆشنه‌وه، له كوێن؟ خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی كه هۆكاری ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ن، هه‌ڵوێستیان چییه؟ بۆیه ڕوونه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان هه‌یانه بۆ دزینی نه‌وت و داهاتی پارێزگاكه به‌هاوبه‌شی، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ماف بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ك هه‌میشه خیانه‌تكاران ڕووڕه‌شی مێژوو ده‌بن.
بوونی پارتی له كه‌ركووك، گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ و سه‌ربه‌رزییه نه‌ك ته‌نیا بۆ كورد و خه‌ڵكی كه‌ركووك، بۆ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانیش كه ئێسته ژێرده‌سته و ده‌سته‌مۆی عه‌ره‌ب و گرووپه نامۆكانی كه‌ركووكن. گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیلانه‌كانی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان و خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره دژی كوردانی كه‌ركووك، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌ن ماف، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد و هیوایه، رۆح به به‌رداكردنی كوردایه‌تی و دڵسۆزانی كه‌ركووك.
ئه‌مه‌یه خه‌مخۆری و دڵسۆزی ئامانجی پارتی بۆ كه‌ركووك، ئه‌مه‌یه گه‌ڕانه‌وه و بوونی پارتی له كه‌ركووك.