هه‌ڵبژاردن ستوونێكی سه‌ره‌كیی دیموكراسییه و میكانیزمێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێیه‌وه هاونیشتمانیان ویستی خۆیان ده‌ربڕن و نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبژێرن، ده‌كرێت ئاسته‌نگ و كه‌موكورتی له سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و راستییه ناگۆڕێت كه هه‌ڵبژاردن ره‌وایه‌تیی به دامه‌زراوه ئیدارییه‌كان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی خۆجێیه‌كان ده‌دات.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، من به ده‌رفه‌تی ده‌بینم بۆ كورد، له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كه‌م ده‌رفه‌ته كورد بتوانێت له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر به‌نوێنه‌ری خۆیی هه‌ڵبژێرێت، كۆتایی به‌م دۆخه ناهه‌موار و ناله‌باره و ئه‌م پارێزگاره نایاسایی شۆڤێنیی سه‌پێنراوه بهێنێت.
ئاشكرایه پارتی دیموكراتی كوردستان واتا (كورد كوردایه‌تی خاوه‌ندارێتی دۆزی ڕه‌وای كوردی)، سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كۆتاهێنانه به‌م سته‌م و ته‌عریبه‌ی كه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به‌رۆكی كوردانی كه‌ركووك و دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
لیستی 197 پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك، ته‌نیا گوزارشت له پارتێكی سیاسی ناكات، به‌ڵكو لیستی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره و گوزارشت له سه‌رجه‌م پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات.
ئه‌و حزبانه‌ی ئێسته دروشمی كارتۆنی ده‌ڵێنه‌وه له كه‌ركووك و موزایه‌ده به‌سه‌ر كوردانی دڵسۆزی كه‌ركووكه‌وه ده‌كه‌ن، (هه‌میشه له كه‌ركووك بوون!). گرنگه دانیشتووانی كه‌ركووك لێیان بپرسن، بۆ نه‌یتوانیوه دروشمه‌كانیان بكه‌ن به كردار؟.
ئێسته دانیشتووان و كوردانی كه‌ركووك كه به‌ده‌ست مه‌ینه‌تی رۆژانه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌توانن له‌م پرۆسه چاره‌نووسسازه‌دا كه داهاتووی كه‌ركووك دیاری ده‌كات، كۆتایی پێ بهێنن.