نیهاد جامی
یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی تازه‌گه‌ری له گوتاری سیاسی كوردیی، شه‌رمنی و ترسنۆكی ئه‌و گوتاره‌یه كه توانای ئه‌وه‌ی نییه دابڕان له ته‌ك ڕابردوو دروست بكات. له مێژووی تازه‌گه‌ریدا گوتارێكمان نییه هێنده‌ی گوتاری تازه‌گه‌ری كوردیی شه‌رمن بێت، ئه‌و گوتاره كه له كایه‌ی سیاسی ئێمه‌دا دێته بوون له رێی ئه‌و رێكخستنه چه‌پخوازه‌وه دێت كه ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانه و له هه‌ناوی كادره‌كانی یه‌كێتییه‌وه دێته دنیا. بۆیه ئه‌و تازه‌گه‌رییه كه ده‌یه‌وێ له‌ناو یه‌كێتی خۆیشی بكه‌وێته ململانێی فیكرییه‌وه، له ته‌ك باڵی شۆڕشگێران، به‌ڵام چونكه ئه‌و گوتاره توانای به‌گژداچوونه‌وه‌ی نییه بۆ بنیاتنانی جیاوازی، بۆیه جیاوازی ده‌گۆڕێت به له‌یه‌كچوون له ئه‌ویتر.
ئه‌وه‌ش له ئاشتبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كاندا له قۆناغی ئه‌نفال ده‌یبینین، ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو به‌ره‌ی كوردستانی كۆ بوونه‌ته‌وه، بیانووه‌كان هه‌ر شتێك بن، دواجار ده‌ریده‌خات گوتاری تازه‌گه‌ری كوردیی گوتارێكی شه‌رمنه و توانای به‌گژداچوونه‌وه‌ی دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی نییه.
ئه‌گه‌ر تازه‌گه‌ریی كوردیی به‌ره‌نجامی ئه‌و گه‌نجه خوێنده‌وارانه بێت كه له نێوان شار و شاخ دروست ده‌بن، به‌ڵام كاتێ شۆڕش مانایه‌كی تر دێته ناو ژیانیه‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه شاره‌كان، ئه‌وه تازه‌گه‌ری و خێڵ به‌یه‌كه‌وه ڕاده‌په‌ڕن، بۆیه ئه‌و تازه‌گه‌رییه له‌وێدا شوناسی خۆی ڕوونتر ده‌خاته ڕوو.
ئه‌وه‌ش قسه‌یه‌كی بڕواپێكراو نییه به‌دوای دابه‌شكردنی سامان كه شه‌ڕی حزبه‌كان له شاره‌كان دروست ده‌بێت به‌وه‌ی ناوی به‌رین به ململانێی فیكریی، بۆیه كاتێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان كاره‌كته‌ره‌كانی پێشوو، دیسان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه گۆڕان وه‌ك ڕوویه‌كی تری تازه‌گه‌ری به‌كار دێننه‌وه، به‌ڵام كاتێ هه‌موو ئه‌و گوتاره‌ی له‌م چه‌ند ساڵه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، هیچ نه‌بوو جگه له شه‌رمنییه‌كی تر كه دواجار تازه‌گه‌ری و گۆڕان له دنیای سیاسی ئێمه به‌ته‌نیا دوو ده‌مامكی ئایدیۆلۆجین و هه‌میشه ده‌توانن له ته‌ك خێڵ و هێزه ئاینییه‌كانیش به‌شداری له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن جیاوازی و دابڕان بخوڵقێنن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیش ڕوو ده‌دات له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێمه‌دا، شتێكی نوێ نییه هێنده‌ی دڵنیاكردنه‌وه‌ی هه‌موومانه، ئه‌وه‌ی هه‌یه لێكچوونه نه‌ك جیاوازی، بۆیه هه‌میشه تازه‌گه‌ری له ته‌ك خێڵ ده‌بێت ئاشت بێته‌وه، ئاشتبوونه‌وه‌یش تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی ئه‌و جیاواز نییه، شه‌ڕی فیكری و جیاوازی دیدگه و دنیابینی به‌خۆی نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ وه‌همی جیاوازبوون به‌خۆی ببه‌خشێت.