كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ به نموونه
ئاسان محه‌مه‌د
له ماوه‌ی ڕابردوودا بیستمان و بینیمان چۆن ورده و كۆلكه پارت و حزبی بچووك به‌رگه‌ی هیچ ته‌وژم و هێرشێكی بچووك و كه‌میان نه‌گرت، چونكه له بنه‌مادا كرۆكی ئه‌م حزبانه پووچه و هیچیان له هه‌گبه‌دا نییه بۆ خۆیان بۆ خه‌ڵك و بۆ خاكیش. ده‌ركه‌وت هه‌ر حزب و پارتێك خاوه‌ن په‌یام و پلان و پڕۆژه‌ی نیشتمانسازی و چاكسازی نه‌بێت، هه‌رزوو تووشی داڕمان و توانه‌وه و په‌ته‌وازه‌یی ده‌بێت.
له كوردستان یه‌كێك له هه‌ره زیانه گه‌وره‌كان كه به‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌ت و داهاتی وڵات كه‌وتووه، بوونی ئه‌م ورده حزبانه‌ن كه بوونه‌ته مشه‌خۆری سیاسی و ئه‌م به‌ناوی چاكسازی و دژه گه‌نده‌ڵی و ئه‌و به‌ناوی ئاین و خوداوه هه‌ریه‌ك به‌ڵێنی به به‌هه‌شتكردنی كوردستان ده‌ده‌ن، كه‌چی ناتوانن چاكسازی له‌ناوخۆی خۆیاندا بكه‌ن و متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه و سات دوای سات هه‌ڵده‌وه‌رن.
هه‌ر له‌مساڵدا بینیمان چۆن سه‌رۆكانی وڵاتانی سوودان و جه‌زائیر كه خاوه‌ن نزیكه‌ی نیوسه‌ده حوكم بوون له وڵاته‌كه‌یان، ڕووخان و خه‌ڵكیش هیچ سۆزێك بۆیان نه‌جووڵا. ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه خۆ (بوته‌فلیقه) خاوه‌ن حزبی گه‌وره و مه‌زن بوو، جه‌زائیر به خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن شه‌هید ناسراوه و (به‌شیر) نزیكه‌ی ٤٠ ساڵ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بوو، بۆیه ده‌بێ بزانین هه‌ركات لادانی سیاسی دروست بوو، خه‌ڵك ڕه‌حم به‌هیچ حزبێك ناكات.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چ حزبه ئیسلامییه‌كان و چ غه‌یره ئیسلامییه‌كان، هیچ كاتێك درێغییان نه‌كردووه له پێچانه‌وه‌ی درۆ و بوختان و سه‌رزه‌نشتی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات، هه‌میشه ڕه‌وایه‌تییان داوه به خۆیان كه هه‌موو ڕێیه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆیان، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر كردبن، خێرا به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه و هێرشیان ده‌ست پێ كردووه.
له بیرمان ناچێت ئه‌وسا و ئێسته‌ش له ڕوانگه‌ی ئاینه‌وه یاساغیان ده‌كرد كه مرۆڤ ده‌نگ بداته حزبه غه‌یره ئیسلامییه‌كان، كه‌چی هه‌ردوای هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵپه و هه‌ڵه‌داوان ده‌چوون به‌ره‌و پیری حزبه‌كانه‌وه تا به‌شدارییان پێ بكه‌ن له حكوومه‌تدا و به‌شێك بۆ خۆیان بپچڕن، كه حاڵیش ده‌گه‌یشته قڕی، ده‌ستبه‌رداری حكوومه‌ت ده‌بوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه. باشه بۆ ناڕه‌وایه خه‌ڵك ده‌نگ بداته حزبه عه‌لمانییه‌كان، كه‌چی دوای هه‌ڵبژاردن ڕه‌وایه بۆ حزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان ڕێككه‌وتن بكه‌ن له‌گه‌ڵیان.
هه‌موو ئه‌م هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و شه‌ڕی پۆست و پله و باڵباڵێن و ملشكاندنه‌ی خۆیان وه‌لا ده‌نێن، دێن تۆمه‌ت بۆ حزبه‌كانی تر دروست ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن گوایه ناكۆكن و ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه ململانێ ده‌كه‌ن! بۆیه هه‌نووكه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك یان هه‌ر كۆمه‌ڵه و حزبێك به‌ناوی ئیسلام یان غه‌یره ئیسلام و له‌ژێر ناوی چاكسازی و دژه گه‌نده‌ڵی یان هه‌ر ناوێكی تر بێته ئاراوه، بێشك فه‌شه‌ل دێنێت و به‌رگه ناگرێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو ئه‌مانه كه دروست بوون و تووشی ئیفلاسی سیاسی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیش بوون، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ش دووباره‌ن و ئاڵاهه‌ڵگریان له ڕابردوودا تووشی شكست بووه.
خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به‌م جۆره له حزبه نییه و بێزار بوون له گوتاری سیاسی و ئاینی توندوتیژ و خۆپێشاندانی درۆینه و گردبوونه‌وه و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت و تێكدانی باردۆخ و شێواندنی سیماكانی حكوومه‌ت و هه‌رێمه‌كه.