ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌ره سه‌ختانه‌ی له‌م كابینه‌یه‌ی مه‌سروور بارزانیدا خرانە به‌رده‌م كارەكانی حكوومەت، له هیچ كابینه‌یه‌كدا نه‌مانبینی. هه‌ر له ڕوانینێكی ئاسایی‌دا ئه‌وه به‌دی ده‌كه‌ین كه جووڵه و كاره‌كانی مه‌سروور بارزانی له خۆیدا هه‌وڵ و ئاماژه‌ن بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ر و خه‌مخۆری.
ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمه، به ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر هیچ حكوومه‌ت و كابینه‌یه‌ك هه‌بووه، وه‌ك ده‌بینین زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی ناوخۆ و لایه‌نی ده‌ره‌كیش، بوونه‌ته هۆی بارگرانی و دروستبوونی ته‌نگژه بۆی، واز له دوژم و نه‌یاران دێنین، به‌ڵام بەداخەوە لایەنەكانی ناوخۆ و هاوبه‌ش له حكوومه‌ت، بوونه‌ته هۆی بارگرانی و دروستكردنی ته‌نگژه و ئاڵۆزی كه نه‌یاری ئه‌مڕۆ و یاری دوێنێن.
له كوردستان ته‌نیا پارتی خه‌مخۆری دۆزی ره‌وای كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمه و خاوه‌ن ماڵ و باوكه، ئه‌وانی تریش زۆربه‌یان بوونەتە مشه‌خۆر و بیانووگر و بێ سوود و زیانمه‌ندن، ئه‌وه‌ی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م هێزانه‌ی قبووڵ دەكەن، مه‌گه‌ر هه‌ر باوك له منداڵه‌كانی قبووڵ بكات، چونكه ئاو له كانییه‌كه ده‌خۆنه‌وه و دواتر به‌ردی تێده‌گرن.
پارتی له كابینه‌كانی رابردوودا گیری به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنی ساخته و هیچ له‌بارا نه‌بوو خواردبوو، پۆست و پله‌ی بێ‌سنوور و پاره و پولی باشیان وه‌رگرتبوو، كه‌چی به رۆژ له حكوومه‌ت و به شه‌ویش له‌سه‌ر شاشه‌كان ئۆپۆزسیۆن بوون. بەڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا ویستی ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان به تیمێكی تۆكمه كار بكەن، كەچی ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ یەكێتیدا بێ هووده بوو، ده‌ركه‌وت كه‌س خه‌می حوكمڕانی و خزمه‌تی كوردستانی نییه و هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی و حزبی خۆی ده‌بینێت.
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، روانگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بۆ حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، یه‌كێتیی تەنگەتاو كرد و هه‌رزوو ماخۆلانی تێكەوت و نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كاره گه‌وره و رژدییەی مه‌سروور بارزانی بگرێت، چونكه هزر و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات لای ئەو، چه‌ندان ساڵ له پێش دنیابینی و سیاسه‌تی یه‌كێتییه. بۆیه یەكێتی لە ساڵی یەكەمەوە كەوتە كێشە نانەوە و وەك بەرەكی جیا رۆڵ دەبینێت، تا لە كۆتاییدا خۆی پێ نەگیرا و كۆبوونەوەكانی حكوومەتی بایكۆت كرد، چونكە دڵنیابوون لەوەی كە ناتوانن مەسروور بارزانی رازی بكەن كە چاوپۆشی لە ساختەكاری و قاچاخچێتی و مافیاگەرییەكەیان بكات و لای ئەو سیاسەت پرەنسیپ و رێككەوتنە و بۆ كەس ناچێتە سەر لە حكوومەتدا بێت و دوای دەوامیش دوژمنی بێ.
هه‌ر له سه‌ره‌تای كارنامه‌كه‌یه‌وه كه جه‌وهه‌ره‌كه‌ی چاكسازییه، تا كۆتا گرفت كه راده‌ستكردنی بكه‌رانی تیرۆری هاوكار جافه، یه‌كێتی داوای موراعات و شاردنەوەی دەكات و سەرۆكی حكوومەتیش داوای حوكمی یاسا و جێبەجێكردنی دەكات. بۆیە ئەم دوو دنیابینییە ناتوانن یەك بگرن و پێكەوە هەڵ بكەن.
له بنه‌مادا یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌میشه ئاسته‌نگ بووه بۆ هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی سیاسه‌ت و خەبات و یەكدەستیی له كوردستان، گه‌لی كورد و حزبی دایك كه پارتییه، هه‌رچییان كردبێت یه‌كێتی به‌دوای ئه‌وه‌وە بووه تێكی بدات و هه‌ره‌سی پێ بێنێت، ئیسته‌یش هه‌ر خه‌ریكی پیلانه، به‌ڵام وا دیارە دەرفەتەكەیان زۆر تەسك بووەتەوە و چیتر بۆیان ناچێتە سەر كە لە پەنای دۆستایەتییەوە خنجەر لە دۆزی كورد و ئیدارەدانەكەی بدەن.
یه‌كێتی حكوومه‌تێكی بێ به‌رنامه و بێ پلان و فرهكوێخا و بێ یاسای ده‌وێت و به دڵی ئه‌و هه‌موو شته‌كان به‌ڕێوه بچن، پڕ بێت له ناشه‌فافی و نایه‌كسانی و تاڵان، وه‌ك دۆخی سلێمانی و داهاته‌كه‌ی كه كه‌س نازانێ به‌ره‌و چ ئاقار و داهاتوویه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت، هیچ باكێكیان به خه‌ڵك و كوردستانیش نییه و ئاماده نین سازش له هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و سوودێكی كه‌سی و حزبی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌تا ئێسته عێراق رێككەوتنی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم كردووە، به‌ڵام یه‌كێتی هاوكار نییە و دەیەوێت تێكی بدات و پێوەندییەكە حزبی بێت. ئه‌مه ئازارێكه كه كورد هه‌میشه پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت.