ئه‌و كردار و كارانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، به‌رهه‌می گوتارن، ئه‌و گوتاره‌ی له فكر و زمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له چۆنیه‌تی ڕاپه‌ڕاندن و به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی ده‌بنه هێز بۆ ئاراسته‌كردنی په‌یام و خواسته‌كانی ناو گوتاره‌كه، له ئاكامدا ئه‌مانه ده‌بنه هۆكار بۆ چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی گوتارێك كه ده‌كرێ گونجاو بێت یان نه‌گونجاو.
له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا هه‌ست ده‌كرێت ئایدیۆلۆجیا گوتار به‌ڕێوه ده‌بات، نه‌ك گوتار ئایدیۆلۆجیا به‌ڕێوه ببات، هه‌روه‌ها گوتار وابه‌سته‌ی دامه‌زراوه و بنه‌ما ئه‌كادیمی و زمانه‌وانی و قوتابخانه هزرییه‌كانی شرۆڤه‌كردنی گوتار نین. گوتار وه‌ك زۆر بابه‌ت و باسی تری ڕۆژانه له‌ژێر هه‌ژموونی عه‌قڵ و لۆجیكی تاكه‌كه‌س و گرووپ و ناوچه‌گه‌ریی و گرووپچێتییه و به‌شێكه له ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر، له‌و هه‌ڵسوكه‌وته توند و كاردانه‌وه و خروشتگرتووه ده‌روونییانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌رده‌دارن.
گوتار هه‌ر كاتێك بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فكری و زمانه‌وانییه‌كان و له‌جیاتی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، ببێته ده‌ستكه‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ئه‌وه ئه‌و كاریگه‌ری و كارتێكردن و شێواز و مه‌به‌ستانه‌ی له ده‌ست ده‌دات كه پێویسته له كرده‌ی پێوه‌ندیكردن پشتیان پێ ببه‌ستێت و له هه‌ندێك دۆخیشدا ده‌چێته ژێرباری گومانه‌وه.
پێكهاته‌كانی گوتار بریتین له (نێره‌ر و په‌یام و وه‌رگر)، به‌شێوازی جیاواز له پێناو به‌دیهێنانی كرده‌ی (پێوه‌ندیكردن) و ئینجا كاریگه‌ریی و كارتێكردن و جووڵاندنی هه‌ست و عه‌قڵ، یان سۆز و دڵ به‌كار دێت.
بۆ گوتار له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و دیپلۆماسی گرنگه؟ گوتار ده‌توانێت له كاتێك و شوێنێك و دۆخێكی ده‌روونی دیاریكراو و به‌زمان و كه‌ره‌سته‌یه‌كی شیاو یان نه‌شیاو، زۆرترین مه‌به‌ست به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ریی زۆره‌وه به به‌رانبه‌ره‌كانیان بگه‌یه‌نن. مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی ده‌توانن زۆر قسه بكه‌ن، بتوانن مه‌به‌سته‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی بگه‌یه‌نن. هه‌میشه ئه‌وانه‌ی كورت و پوخت قسه ده‌كه‌ن، گوتاره‌كانیان كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر عه‌قڵ و لۆجیك و بیركردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كانیان ده‌بێت، چونكه كورتگوتن، پێویستی به‌وزه‌ی زۆر له‌پێناو چڕكردنه‌وه‌ی بیرۆكه و مه‌به‌ست و زانیارییه‌كان له ده‌ربڕین هه‌یه، هه‌روه‌ها وزه‌یه‌كی زۆر له تێگه‌یشتن له‌لایه‌ن وه‌رگره‌كانه‌وه پێویسته. ئه‌وانه‌ی له وه‌رگرتنی گوتار پێویستیان به‌بیركردنه‌وه نییه، كارتێكردنی گوتاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و سه‌رپێی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌بێت وزه بۆ بیركردنه‌وه له‌پێناو تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی گوتاره‌كانیان ده‌بێت، كاریگه‌ری گوتاره‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر لا ده‌مێنێته‌وه و خۆشیان به‌شداری قسه‌كه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، له چۆنیه‌تی شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنی گوتاره‌كه خۆی.
ساده‌یی ده‌ربڕین و به‌كارهێنانی وشه‌كان، هیچ كاتێك له هێز و كاریگه‌ریی گوتار كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو گوتار ئه‌وكاته هێزی كاریگه‌ری و كارتێكردنی له‌سه‌ر عه‌قڵ و مێشكی وه‌رگره‌كانی له ده‌ست ده‌دات، كه قسه‌كه‌ر له ئه‌نجامی (چڕكردنه‌وه و خۆگوشین و شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌سه‌ته‌كان) په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌شوێنێت و له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ندێك جاریش له ئه‌نجامی درێژدادڕی، له بیر ده‌كات مه‌به‌سته‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئاماژه پێ بكات، یان ئه‌م شێوازی خۆدزینه‌وه‌یه به زیره‌كی و دیپلۆماسی و هۆشیاری خۆی پێشان ده‌دات.
گرنگ؛ گوتار هه‌ر به‌ته‌نیا ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی له‌قاڵبداری نه‌گۆڕ نییه، جڵه‌و ناكرێت، به‌ڵكو گوتارێكی خراپ، ڕه‌نگه بیروبۆچوونێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی گونجاوی ڕه‌وا دروست بكات، ئه‌و كاته‌ی جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندوست بیر ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا سیاسییه‌كان، یان هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له ڕوانگه‌یه‌كی گۆشه‌گیراوی چاوبه‌ستراو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گوتار خۆی ده‌كات و هیچ حیسابێك بۆ وه‌رگر و جه‌ماوه‌ر ناكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی گوتارێكی نه‌گونجاو. ئه‌م نه‌گونجاوییه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی له ئاستی جیاواز و به‌شێوه‌ی هه‌مه‌جۆره لای خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت. كاره‌ساتی هه‌ر گوتارێك له‌وه‌دایه، نێره‌ر وا مه‌زه‌نده بكات، وه‌رگر گه‌مژه‌یه و ناتوانێ عه‌قڵ و زانیاریی و پێوه‌ندییه كه‌سییه‌كانی له شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی گوتاره‌كه خۆی به‌كار بهێنێت.