له پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ گوتی، ئه‌گه‌ر من نه‌به‌مه‌وه "دڵنیابن ئه‌نجامی ده‌نگدان ده‌ستكاری ده‌كرێت، من كه‌سێكم دۆڕان قبووڵ ناكه‌م"، "ئێمه سیستمێكی خراپمان هه‌یه"، "پیاوه خه‌وتووه‌كه، ناتوانێ پارێزگاری له ئه‌مه‌ریكا بكات". له هه‌مووی گرنگتر قسه‌كانیه‌تی له‌باره‌ی گزی و ده‌ستكاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن. ئه‌و پێشبینی نه‌كردبوو، به‌ڵكو بڕیاری دابوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی به‌دڵ نابێت.
تره‌مپ هانی لایه‌نگرانی خۆی دا بچنه ناو داوده‌زگا فه‌رمییه‌كانی واشنتن، ئه‌مه بووه هه‌نگاوێكی ئێجگار خراپ و زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی دنیا ئه‌مه‌یان به "ئاژاوه و شه‌رمه‌زاری و خراپیی دۆخی ئه‌مه‌ریكا و پێچه‌واندنی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌مه‌ریكای لاتینی" وه‌سف كرد. له هه‌مووی پتر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه "ئابڕووچوونێكی سیاسی و داته‌پاندنی دیموكراسییه" له ئه‌مه‌ریكادا.
تره‌مپ له ساتی داواكردن له لایه‌نگرانی بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه ماڵه‌وه چیتر له‌ناو داوده‌زگا فه‌رمییه‌كان نه‌مێننه‌وه، هێرشی توندیش ده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه نیشانی ده‌دات، تره‌مپ ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بووه ددان به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنێت، ته‌نیا جێگره‌كه‌ی (بێنس) ملی نه‌دایه فشاره‌كانی تره‌مپ و له كۆنگرێسدا كه‌شی ڕاستاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سازاند، من پێم وایه بێنس به‌م ئازایه‌تی و پابه‌ستبوونه‌ی به ده‌ستوور، ئه‌مه‌ریكای له ململانێ و ئه‌نجامێكی یه‌كجار خراپ ده‌رباز كرد. بێنس ده‌چێته ناو مێژوویه‌كی شیاو، تره‌مپیش وه‌ك كاره‌كته‌رێكی نه‌رێنی ده‌مێنێته‌وه.
تره‌مپ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ده‌نگده‌ره‌كانی پاڵپشتی ده‌كه‌ن، نه‌خێر سپیپێسته میانڕه‌وه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه توندڕه‌وه‌كان و هه‌ندێك گرووپی فكری و سیاسی وه‌ك (كوین ئانون) و هه‌ڵگرانی ئاڵای شه‌ڕی ناوه‌خۆیش پاڵپشتی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه تره‌مپ وه‌ك هێمایه‌كی پاڵه‌وان و داكۆكیكار له خواسته‌كانی ئه‌وان پێشان ده‌ده‌ن، پێیان وایه تره‌مپ جه‌نگ دژی كه‌سانی ناحه‌ز و كاریگه‌ری دژ به بۆچوونه‌كانی ئه‌وانه. تره‌مپ ده‌یه‌وێ وه‌ك خاوه‌ن فكر و بۆچوون و ڕێبازێكی تایبه‌ت مامه‌ڵه بكات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت لادان له یاسا و ده‌ستوور سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كی باشی نابێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد گوته‌نی تره‌مپ ئاوێكی ڕژاندووه، گرفت و كێشه‌ی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، له‌وانه:
دیموكراسیی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر ڕێسوا و ناشیرین كرا، به‌ڵكو خرایه به‌رده‌م ئه‌گه‌ر و گومانێكی قووڵه‌وه كه له كرده‌وه‌دا پێویسته پێداچوونه‌وه به سیستم و ئاكار و ڕه‌وشتی دیموكراسیدا بكرێته‌وه. دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی بۆ دوو ده‌سته و پێكهاته له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ژاد، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ترسناكه بۆ ده‌ركه‌وتنی كرده‌ی توندوتیژی. دامه‌زراوه كۆن و خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. دادپه‌روه‌ریی، ده‌ستوور، یاسادانان و سه‌رباز و پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگری له چ پێگه‌یه‌ك و ئاستێكدا ده‌بن له‌كاتی قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كێشانه.
جۆ بادین ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كێشه‌یه‌كی نوێی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێته‌وه كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان درێژخایه‌ن و هه‌ندێكیشیان ببنه مه‌ترسی بۆ سه‌رتاپای پرۆسه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسی و دیموكراسی.
تره‌مپ به‌نیاز نییه له دوای وازهێنانیش له ده‌سه‌ڵات، واز له ڕێباز و تره‌مپیاتی خۆی بهێنێت، ئه‌نجامه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كه‌پیتۆل، هێرشكردنه بۆ سه‌ر بنه‌ما و هێز و ئاینده‌ی دیموكراسی له ئه‌مه‌ریكا، بۆیه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه، ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه. ترس هه‌یه تره‌مپ له دواین هه‌فته‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، كاره‌ساتێكی تر بقه‌ومێنێت.
ئه‌مه‌ریكا له مه‌ترسیدارترین هه‌فته‌ی حوكمڕانیدایه، ڕاسته كۆنگرێس و ده‌سته‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردن ددانیان به‌سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن نا، به‌ڵام ئه‌م دۆخه ده‌روونی و هه‌ڵچوون و كاردانه‌وه توندانه‌ی تره‌مپ هه‌یه‌تی، پێشانی ده‌دات تره‌مپ پێویستی به كۆنترۆڵ و هێوركردنه‌وه هه‌یه، كه به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌س توانای دواندن و پێوه‌ندیكردن و هێوركردنه‌وه‌ی تره‌مپی نییه. ئه‌م دۆخه ده‌روونییه، ترسی شێتانه هه‌ڵسوكه‌تی لێ ده‌كرێت. بۆ ئه‌مه‌ریكا كاره‌ساتێكی سیاسی ده‌بێت، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ملنه‌دانه یاسا و ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له "كار لابدرێت و دواتر دادگایی بكرێت". زۆر له گریمانه‌كان ئه‌وه‌مان پێشان ده‌ده‌ن، چاره‌نووسی تره‌مپ پڕه له‌سه‌ركێشی و ملنه‌دانه بڕیاره‌كان، دوور نییه ئه‌م سه‌ركێشییه ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی "داوا بكرێت تره‌مپ دادگایی بكرێت".
من وای ده‌بینم، تره‌مپ ئه‌مه‌ریكای ڕووبه‌ڕووی جه‌نگێكی بێ كۆتایی كردووه‌ته‌وه، گرووپه‌كانی (تۆڵه‌كردنه و ڕۆژی موحاسه‌به) و (هه‌ڵگرانی ئاڵای شه‌ڕی ناوه‌خۆیی) و (توندڕه‌وه سپییه‌كان و توندڕه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان)، هه‌ڵگری ئه‌و بیرۆكه‌ن، كه "تره‌مپ پاڵه‌وانی ئه‌وانه"، ئه‌وان ترسیان له‌وه هه‌یه ڕه‌شپێسته‌كان و په‌ناهه‌نده‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا ده‌گرن و پێگه و هێز و توانای ئه‌وان له پاشه‌كشه‌دایه.
واته تره‌مپ سه‌ره‌تای جه‌نگێكی بێ كۆتاییه كه سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ر گوتارێك، له‌هه‌ر بڕیارێكدا پێویستی به‌وه ده‌بێت، سه‌دان جار بیر بكاته‌وه ئینجا بڕیار بدات، ئه‌مه‌ریكا یه‌كگرتوو و به‌هێز بكاته‌وه، ئابووری ئه‌مه‌ریكا ببووژێنێته‌وه و باڵاده‌ستی و ناوبانگ و متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌هێز بكاته‌وه، متمانه‌ی هاووڵاتی به دیموكراسیی و دادپه‌روه‌ریی و یاسا و دامه‌زراوه‌كان به‌هێز بكاته‌وه.
كاره‌ساتی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌وه‌دایه حزبایه‌تی پێش یاسا بخرێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ئاشكرا دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان ڕه‌وتی بیركردنه‌وه و نه‌ژاد و گرووپی لایه‌نگرانی خۆیان به‌ره‌و ئاقاری لێكجیاكردنه‌وه و هاوێركردن بردووه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای جه‌نگێكی بێ كۆتایی دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگا پێشان ده‌دات. تره‌مپ له‌جیاتی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، شه‌قێكی به‌هێزی له هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه كۆن و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دا.
گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، تره‌مپ ببێته جێی به‌زه‌یی، وه‌ك چۆن دیموكراسیی خسته به‌رده‌م گومان و به‌زه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌وه. گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت تره‌مپ ببێته هێمای "قۆناغێكی نوێ"، له بیركردنه‌وه‌ی سیاسی، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌م بیركردنه‌وه سیاسییه، ئه‌رێنی و بیناكار بێت، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا ده‌ركه‌وت تره‌مپ دیارده‌یه‌كی نوێی سیاسییه له سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی له دادگای ڕه‌سافه له به‌غدا به‌ئه‌مری لایه‌نێكی ده‌ره‌كی بڕیاری دادگاییكردنی دژ ده‌ربكرێت، وێنا بكه‌ن ئه‌مه چ كۆتاییه‌كی تراجیدی، له هه‌مان كاتدا كۆمیدییه.